لەتیف ڕەشید: پێویست ناکات پرسى گروپە چەکدارەکان بوروژێنین

دوێنێ



سەرۆک کۆمارى عێراق، ڕایدەگەیەنێت، حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین.
لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ فرانس 24، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەى چەند پرسێکى جیاوازەوە قسەیکردوە.
لەبەشێکى ئەو چاوپێکەوتنەدا، سەرۆک کۆمار لەبارەى پرسى چارەسەرکردنى کروپە چەکدارەکانەوە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هیچ گرژییەکی نێوخۆییمان نییە، پەرلەمانمان هەیە و زۆربەی پرسە سەرەکییەکانی وڵات لە پەرلەماندا باس دەکرێن.
هەروەها وتیشى: حکومەتیشمان هەیە کە نوێنەرایەتی زۆربەی لایەن سیاسیەکان دەکات وسەرۆکایەتی کۆماریشمان هەیە بۆ جێبەجێکردنی دەستوورو پارێزگاریکردنی لەبەر ئەوە زیاتر لەدەرەوە گوێمان لەم کێشانە دەبێت لەوەی لە ناوەوە بیبیستین.

لەوەڵامى پرسیارێکدا سەبارەت بەوەى ئایا دەکرێت چەکدارەکانی حەشدی شەعبی، لەگەڵ وەزارەتی بەرگری یان وەزارەتی ناوخۆدا یەکبخرێن، وەک ئەوەی لە فەتوای سەید سیستانیدا هاتوە سەبارەت بەحەشدی شەعبی؟ سەرۆک کۆمارى عێراق دەڵێت: حەشدی شەعبی لەئەنجامی فەتوای سەید عەلی سیستانیەوە دروست بوون، بەڵام هێزەکانی بەشێکن لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێویست ناکات ئەو جۆرە پرسانە بوروژێنین بەو پێیەی ناوخۆیین بابەتەکان و حکومەت کۆنترۆڵی دۆخی ئێستا دەکات، و ماوەیەکە هیچ کێشەیەک نییە.
لەتیف ڕەشید جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆیە و بڕیارەکان لەدەستی دەوڵەتی عێراقدایە، هیواى ئەوە دەخوازێت سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و بەردەوامن لەسەر ئەو ڕێبازە.
وتیشى: پەیوەند ییەکانیشمان باشە لەگەڵ هەموو وڵاتان، و پێشنیارەکان لەوڵاتانی جۆراوجۆرەوە بۆمان دێن، بەڵام بڕیاری عێراق سەربەخۆیە و لەسەر بنەمای سەربەخۆییمانە، بۆ عێراق و هەموو عێراقییەکان و حکومەت و گەل، سەربەخۆیی عێراق لە هەموو شتێک گرنگترە لە ئێستادا و لە داهاتوودا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار