سودانی: عێراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سووریا

3 مانگ لەمەوپێش
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د شه‌یاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشوازی كرد له هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له میانه‌ی دیدارێكدا په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتیان تاوتوێكرد، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌ش كرد، به‌تایبه‌تی پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و ڕوداوه‌كانی سوریا.
هه‌ر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و غه‌ززه و لوبنان تاوتوێكران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبون به ئاگربه‌ست كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له گرنگی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه كرا، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له سه‌قامگیرییه‌كه‌ی.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له ئاماده‌یی عێراق كرده‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به ئه‌و پێشهاتانه‌ی كه له گۆڕه‌پانی ناوچه‌یی به‌دی كراون و جه‌ختی له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی عێراق كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سوریا ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان وتیشی، "عێراق كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له سوریا به‌هۆی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتی".
لای خۆیه‌وه هاكان خواستی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی به خواستی توركیا كرد بۆ په‌ره‌پێدانی هاوكاری له په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كاندا، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕۆشنایی هه‌ردو سه‌ردانه هاوبه‌شه‌كه‌ی سودانی و سه‌رۆك كۆماری توركیا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، هاکان فیدان وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا، لەگەڵ فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوویەوە، دواتر لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەتەوەرەکانى کۆبوونەوەکە کرد.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، وتی، ئێمە (تورکیا‌و عێراق و سوریا) دەبێت هەموو سەرچاوەکانمان کۆبکەینەوە و هەم داعش و هەم پەکەکە لەناوببەین. هەروەها وتیشى: چاوەڕوانی کۆتایی ئێمە لە عێراق ئەوەیە کە پەکەکە کە بە ڕێکخراوی قەدەغەکراوی ناساندووە، بە هەمان شێوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێت.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی، "عێراق دراوسێیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە بۆ ئێمە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق زۆر گرنگە".
هاوکات باسی لە پرسی پەکەکە و دۆخی سووریاش کرد، لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەکەکە سەروەریی عێراق پێشێل دەکات، لە دوو رۆژی رابردوودا دوو سەربازی عێراقی شەهیدکران لەلایەن پەکەکەوە، وەکو چۆن پەکەکە هەڕەشەیە بۆ عێراق، هەڕەشەیە بۆ تورکیا و سووریاش".
لە بەشێکى دیکەى کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند لە داهاتوودا عێراق و تورکیا چەندان کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا دەکەن بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
