12 هاوڵاتى لە لیبایەوە گەڕێندراونەتەوە بۆ عێراق ویستویان بە قاچاخ بچن بۆ ئەوروپا

3 مانگ لەمەوپێش
وەزارەتى دەرەوەى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی دوو هاوڵاتیان تەواوکردوە، لەلیبیا دەستگیرکراون، ویستویانە بە ڕێگەی کۆچى نایاسایی لە ڕێگەی لیبیا بچن بۆ ئەوروپا.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونی باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا، لەسەر دۆسێی گەڕانەوەی خۆبەخشانەو لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەوڵاتە ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەی دوو هاوڵاتی تەواوبکرێت.
وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوە ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە باڵیۆزخانەکە لە بەرزترین ئاستدا هەماهەنگیان کردوە لەگەڵ دەسەڵاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، بۆ ئەوەى ئەو هاولاتیانەى کۆچیانکردوە نەکەونە مەترسییەوە، هەروەها بپارێزرێن لەو تۆڕانەى کە هەڕەشەن بۆیان، باڵوێزخانەکە ئەو دوو هاوڵاتیە عێراقیەى بردوەت شوێنێکى سەلامەت تا ئەو کاتەى دەگەڕینرێنەوە.
بەپێى وتەى ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق، باڵیۆزخانەى عێراق لە لیبیا توانیویەتى 39 هاوڵاتی عێراقی بە خۆبەخشانە بگەڕێنێتەوە، 25 کەس لەوانە لە ماوەی ساڵی 2024دابووە.
هەروەها 12 کەسی دیکەشیان لە ماوەی ساڵی 2025و بەتایەت لەهەفتەی ڕابردوودا، ئەو کەسانە بە ئامانجی کۆچی نایاسایی چوونەتە ناو وڵاتى لیبیاو ویستویانە لەو ڕێگەیەوە بچنە وڵاتانى ئەوروپا.
