درۆنێکى تورکیا ئۆتۆمبێلێکى لە سنورى ڕانیە بۆردوومانکردو چوار کەس شەهیدبوون

3 مانگ لەمەوپێش



تورکیا ئۆتۆمبێلێکى لە ڕانیە بۆردوومانکردو چوار کەس شەهیدبوون

پەیامنێرى هاوڵاتى ڕاگەیاند لە ناوچەی گردجانی سەر بە ئیدارەی راپەڕین سوپای تورکیا  بە درۆن  ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندکرۆزەری لە گوندی گردجان لەچوارقوڕنە کردوەتە ئامانج و بەپێى زانیاریە سەرەتاییەکان چوار کەس شەهیدبوون.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە کە (دوو کەسیان لە ڕەگەزی نێر و دووی تریشیان لە ڕەگەزی مێ)ن. 
هەروەها هاووڵاتییەک کە ماتۆڕسواربووە بەهۆی بەرکەوتنی بە پارچەی بۆردوومانەکە برینداربووە. تا ئێستا ناسنامەی پێکراوەکان نەزانراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی بۆردوومانی سنووری شارەدێی دینارتەی سەربە شارۆچکەی ئاکرێی کرد و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی مەدەنی کە هاوژینی یەکدی بوون شەهیدبوون.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار