ئێران پێشنیار دەکات ئیسرائیلیەکان بۆ دورگەی گریلاند بگوازرێنەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گواستنەوەى هاوڵاتیانى غەززە، ئەمە پڕۆژەیە کە زۆرێک لە ڕابردوودا هەوڵیان داوە بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە،  لەبری فەلەستینییەکان هەوڵبدەن ئیسرائیلییەکان دەربکەن، بیانبەن بۆ گرینلاند.لەچەند ڕۆژى ڕابروودا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بۆ چۆڵکردن و ڕاگواستنی دانیشتووانی کەرتی غەززەی کرد و داواشی لە وڵاتانی عەرەبی کرد کە فەلەستینییەکانی نیشتەجیێی غەززە بگوازنەوە وڵاتەکانیان. 
لەوەڵامى ئەو پێشنیارەى ترەمپ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوثیکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی ئەمرۆ سێشەممە دەڵێت: پێم وایە ئەمە پڕۆژەیە کە زۆرێک لە ڕابردوودا هەوڵیان داوە بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە، فەلەستین لە نەخشەی ناوچەکەدا ناسڕدرێتەوەو دەرناکرێن.
وەزیرى دەرەوەى ئێران وتیشى: کەواتە پێشنیارەکەم شتێکی ترە لەبری فەلەستینییەکان هەوڵبدەن ئیسرائیلییەکان دەربکەن، بیانبەن بۆ گرینلاند تا بتوانن بە یەک بەرد دوو باڵندە بکوژن. هەم کێشەی گرینلاند و هەم ئیسرائیلییەکان چارەسەر بکەن.
عەباس عێراقچی، جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، هەریەک لە بزوتنەوەی حەماس و حزبوڵڵای لوبنانی دوچاری گوشارو زیان بوون، بەڵام دووبارە هەوڵی بەهێزبوون دەدەنەوە، وتى: بەرخۆدان هێشتا زیندووە و بوونی هەیە و هێشتا هەناسە دەدات.
هەروەها لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا دەڵێت: هەموو کەسێک مافی ژیانی هەیە، بەڵام کەس مافی ئەوەی نییە خاکی ئەوانی دیکە داگیر بکات، ئەمە خاکی فەلەستینە و فەلەستینییەکان دەبێ بڕیار لەسەر خاک و چارەنووسی خۆیان بدەن.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە فەلەستین ئیدانەی ئەم پێشنیازەی ترەمپی کرد و ڕایگەیاند، ئەم پێشنیازە لە چوارچێوەی هاندانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتییە و ناچارکردنی گەلەکەمانە بۆ ئەوەی خاکی خۆیان بەجێبهێڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار