ئەمیری قەتەر وەک یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی گەیشتە دیمەشق

3 هەفتە لەمەوپێش
ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختى سووریا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆمارى ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
ئەمڕۆ پێنج شەممەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەرو وەفدێکى هاوڕێى گەیشتە سووریا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریاوە ئەمە یەکەم سەردانیەتى کە بۆ وڵاتەکەى ئەنجام بدات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە.
ئەمیری قەتەر دەبێتە یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەدوای نەمانی ئەسەد، سەردانی سووریا بکات.
ڕۆژی 16ی ئەم مانگە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە.
لە 2024-12-17، دەوحە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق کردەوە و ئاڵای قەتەری لەسەر هەڵکرد، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2011 داخرا،سەرەتای ئەم مانگەش، دەحە میوانداری ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریای کرد.
بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا، دەوحە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکار لادراوی سوریا، بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری بەپەلەی فریاگوزاری بۆ دیمەشق.
لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارە سورییەکان دوای شارەکانی دیکە دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت و کۆتایی بە ٦١ ساڵ لە ڕژێمی خوێناوی پارتی بەعس و ٥٣ ساڵ لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.

