حـ.ـەماس ٣ بارمتەى ئازاد کرد یەکێکیان ئەمریکیە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



ــ ١٨ زیندانی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد دەکرێن

ــ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە جێنین و تولکەرم بەردەوامە

لیواکانی قاسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ شەممە سێ بارمتەى  رادەستى خاچى سور کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل،  یەکێکیان خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە.
لە ١٤هەمین ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست، لە کەرتی غەززە ڕێکارەکانى چوارەمین گروپى بارمتەکان ئاڵوگۆڕکرا، هەر یەکە لە ئوفەر کاڵدرۆن و یاردەن بیباس کە وەک دیل لەبەردەست حەماس'دا بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی خان یونس ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران، بەڵگەنامەی تایبەت بە ڕادەستکردنی دیلەکانی واژۆکرا.

دەزگاى زیندانەکانى ئیسرائیلیش ڕایگەیاند کە دەستیان بە ڕێکارەکانی ئازادکردنی زیندانییە فەلەستینییەکان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە دوای ڕادەستکردنی دەستگیرکراوەکانی ئیسرائیل ڕوودەدات.
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە جێنین و تولکارم لە کەرتی ڕۆژئاوا بەردەوامن و هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر چەند ناوچە و شارۆچکەیەک لەوانە نابلوس و خابرۆن و ڕامەڵڵا.

دەسەڵاتدارانی فەلەستین دەڵێن ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئازادکردنی دەیان زیندانی لە خولی چوارەمی ئاڵوگۆڕەکاندا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زیندانیانی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی وەجبەی چوارەمی ڕێکەوتنەکە ناوی زیندانییەکان ڕادەستی زیندانییەکان دەکات، ١٨ زیندانی کە سزای هەتاهەتایییان بەسەردا سەپێنراوە ئازاد دەکرێن”.
هەروەها 54 زیندانی بە سزای جیاوازو و سزای هەتاهەتایی. ١١١ زیندانی لە کەرتی غەززە کە لە دوای ٧ی ئۆکتۆبەر دەستگیرکراون.

بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەک لە فەلەستینیەکان لەوان هاووڵاتیانی مەدەنی و چەکداری بریندار، بۆ یەکەمجار لە دوای کردنەوەی دەروازەی ڕەفەحەوە بۆ میسر گەشت بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار