ڕۆڵی سیستێمی بنەماڵە و کوردایەتی

نووسەر و مامۆستای زانکۆ: د. حوسێن

2 ڕۆژ لەمەوپێش



دکتۆر حوسێن موحەممەد عەزیز

 

مێژووی کۆن و نوێ بۆمان دەگێڕێتەوە، هەر کاتێ بزووتنەوەیەک، یا شۆڕشێکی چەکداری نەتەوەیی، لە باشووری (کوردستان) بەرپابووبێ، ئەو ڕامیار و لێپرسراوانەی، ڕۆڵی سەرکردەیان لە پارت و شۆڕشەکەدا بینیوە، هەموو کارێکی بزووتنەوە و شۆڕشەکەیان بەڕێوەبردووە، زۆربەی کەسوکار و دۆستەکانی خۆیان، لە کاری پارت و شۆڕشەکەوە نزیککردووەتەوە، لە ئەنجامیشدا، لێپرسراو و دەسەڵاتدار بوون، پلەوپایەی بەرزیان بۆ دابینکردوون، بێ ئەوەی بەهرەیەکیان هەبووبێ، یا لە ئەو بوارەدا، هێندە شارەزا و زیرەک بووبن، خاوەنی ئەزموونێکی گەورە بووبن. ئەمەش وەک ئەوە وایە، دوو خێڵ کارێکی تایبەتییان کردبێ، سەرکردەی خێڵەکان لە ئەو کارەدا، هەموو پلەوپایە بەرزەکانیان، بەسەر دەستوپێوەند و کەسوکارەکانیاندا دابەشکردبێ، بێ ئەوەی شایانی ئەو پۆست و پلانە بن.

 

بۆ نموونە: هەردوو شۆڕشی (11. 9. 1961) و (1. 6. 1976)، ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕووندەکەنەوە و دەسەلمێنن، سیستێمی بنەماڵە چ جۆرە دەسەڵاتێکی ڕەهای هەبووە، هەموو بڕیارێکی ئاسایی و چارەنووسسازیش، هەر بە دەست خۆیان بووە. بۆیە ئەنجامەکەی بە ئەو شێوەیە شکاوەتەوە!

 

ئەز پێم وایە، ئەو کردار و ڕەفتارانە، هیچ پێوەندییەکی بە سیستەمی پارتایەتیی و بیری کوردایەتییەوە نەبووە و نییە، وەک ئەوڕۆ بە ئاشکرا دەبینین، چ سیستێمێکی نامۆ و خراپ، لە باشووری (کوردستان) پەیڕەودەکرێ و بەرهەمەکەی چییە؟!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار