مەحمود مەشهەدانى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوو پرس لە تارانە
2 ڕۆژ لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانى، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، لەو سەردانەدا، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارەکان و نزیکبوونەوەی سوریاو تورکیا لەگەڵ عێراق، ئەمەش بەپێى راپۆرتى میدیا عێراقیەکان.
لەژێر ڕۆشنایی ئەو قسانەی باس لە لێکنزیکبوونەوەی سوریا- تورکیا-عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا دەکرێت، هەروەها زیانی ئێران بەهۆی ئەم لێکنزیکبوونەوەیەوە، بەتایبەتی کە ساڵانێکە عێراق لەژێر هەژموونى ئەو وڵاتەدایە.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوت دوو فایلی گرنگ لە گیرفانیدایە.
بەپێى هەواڵى میدیاکان ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی هات کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیبافەوە.
ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2024، محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بانگهێشت کردبوو بۆ سەردانی ئێران.
چەند سەرچاوەیەکى جیاواز بە ماڵپەرى عالەم ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا سەردانێکی خێرا بۆ تاران دەکات، کە تیایدا کۆمەڵێک فایلی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "مەشهەدانی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارە شیعەکان و نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا لەگەڵ عێراق".
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، قسەی فراکسیۆنە عێراقییەکان کە داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکانیان لەو وڵاتە دەکرد، کەمتر بووەوە، هەروەها دەستیان کردووە بە چاوخشاندنەوە بە داواکارییەکانیان، بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی کە بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس قسەیان کردووە.
ئاژانسەکە ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڕووخانی ئەسەد، هاوپەیمانی ئێران، بووە هۆی لاوازبوونی نفوزی تاران لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە ئەو گروپانەی هاوپەیمانی لەگەڵدا بوون لە عێراق هەست بە لاوازی بکەن.