سبەینێ ئەحمەد شەرع سەردانى تورکیا دەکات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 بڕیارە سبەینێ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتى کۆمارى سوریا، سەردانى توركیا بکات و  لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كۆدەبێتەوە.

فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگێشتی ئەحمەد شەرعی کردووە بۆ تورکیا و سبەی شەرع دەگاتە ئەنقەرە.
لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکاندا کە بڕیارە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچن، دوا پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێدەکرێن و هەستانەوەی وڵاتەکە لەڕووی ئابووری و بنیاتنانی سەقامگیریی و ئاسایشی هەمیشەیی لە سووریا و هەنگاوە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات لەوبارەیەوە دەخرێنە بەرباس.

هاوکات میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە وادەی سەردانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام بۆ ئەنقەرەوە و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.
میدیاكان ئاماژە بەوەدەکەن، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی ئەردۆغانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركەری تورك بووە، بڕیارە پێشهاتەكانی سووریا تاوتوێ بكەن.
جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاڵپشتیكردنی گرووپە چەتەكان لە سووریا و تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە.

دوایین سەردانی کاربەدەستێکی باڵای تورکیا بۆ دیمەشق 26ـی مانگی رابردوو بوو کاتێک ئیبراهیم کاڵن لە دووەم سەردانیدا دواى کەوتنی ئەسەد گەیشتە سووریا و رۆژی 22ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش هاکان فیدان سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە.
هاوکات شاندێکی باڵای حکومەتی سووریا کە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە پێکهاتبوون، رۆژی 15ـی مانگی رابردوو سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاربەدەستانی باڵای تورکیا کۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار