دادگاى فیدراڵى: یاساکانى بارى کەسێتى و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و لێبوردنى گشتى ڕاگرت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



دادگای فیدڕاڵی عێراق کارکردن بە هەرسێ یاسای گەڕانەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان لە کەرکووک و باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی ڕاگرت، تا ئەو کاتەی ئەو سکاڵایانەی لەبارەیانەوە تۆمارکراون لەلایەن دادگاکەوە یەکلایی دەکرێنەوە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، بەنوسراوێک دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق کارکردنى بە یاساکانى بارى کەسێتى و گەڕاندنەوەى موڵک و ماڵ و لێبوردنى گشتى راگرت، دواى 15 رۆژ لە پەسەندکردنیان لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە.
ئەو سێ یاسایە کە داواکارى هەر سێ پێکهاتەى شیعە و سوننە و کورد بوو، لە کۆبوونەوەى 21 ى کانونى دووەمى رابردوودا بەیەکجار لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە پەسەندکران.
بەپێی دەقى بڕیارى دادگاى فیدراڵى، راگرتنى کارکردن بەو سێ یاسایە رێوشوێنێکى کاتییە تا ئەو کاتەى سکاڵاکان لەسەر پەسەندکردنیان یەکلایی دەکرێتەوە.
لە دانیشتنى ڕۆژى ٢١ى مانگى ڕابردوودا پەرلەمانى عێراقدا، سێ یاسا پەسەندکران، کە پێشتر کێشەو گرفتى زۆریان لێکەوتەوەو هەریەک لەو یاسایانە بەلای یەكێك لە پێكهاتەكانەوە گرنگە، ئەو سێ یاسایەش گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان و یاسای باری كەسیی و لێبوردنی گشتییە.
پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە بەلاى کوردەوە زۆر جێى بایەخ بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار