ئەفسەرێکى باڵاى تورکیا لە کوردستان کوژرا

2 مانگ لەمەوپێش
ئەمشەو وەزارەتى بەرگریى تورکیا، کوژرانى ئەفسەرێکى باڵاى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، کە لەکاتى گەڕان و پشکنێکدا وەک تورکیا ناوى ناوە لەناوچەى ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵ شەڕ دروستبووەو کوژراوە.
بەیاننامەکەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا دەڵێت: ئەو ئەفسەرە ناوى موراد کەمالەو ئەفسەرێکى باڵا بووە لە سوپاى پیادە لە ڕۆژى پێنجى ئەم مانگە لەکاتى ئۆپرسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستى پــ.ەکەکە کوژراوە.
سوپاى تورکیا، چەند زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنى دەستپێکردوەو ناوی ناوە چنگ. قۆناخی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە رۆژی 28ـی ئایاری 2019 بەناوی ئۆپەراسیۆنی چنگ-1 و 2 و3 لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا.
ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵیش لە رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.

بابهتی پهیوهندیدار