سودانى: مانگەکانى داهاتووش مووچەى هەرێم دەنێرین  

2 ڕۆژ لەمەوپێش




محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، مانگەکانى داهاتووش تاکۆتایی ساڵ، مووچەى سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەنێرن.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، لە چاوێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى شەرق محەممەد شیاع سوودانى ئاماژەى بەوەدا، پرسى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بە بودجەوە بەستراوەتەوە لە رێگەى وەزارەتى دارایی فیدڕاڵەوە، بە گوێرەى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدڕاڵى و میکانیزمێک بۆ بەجێکردنى مووچە و رادەستکردنى داهات دیاری کراوە. "کێشەى تەکنیکى هەبووە و بەم دواییە تێپەڕێنرا و مووچەى مانگى کانوونى دووەم نێردرا."
محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند: بە رووحى هاوبەشی و هاریکاری، توانیویانە چەندین خاڵى ناکۆک لەگەڵ هەرێمى کوردستان تێپەڕنن. جەختى کردەوە کە ئەوەى پەیوەندارە بە دۆسیەى مووچەوە کێشەى تەکنیکییە نەک هەڵوێستێکى سیاسىیی بەغدا.
 
4ى شوباتی2025، وەزارەتى دارایی فیدراڵ بڕیارى خەرجکردنى زیاتر لە یەک تریلیۆن دینارى مووچەى مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵى هەرێمى کوردستانى دەرکرد، دواى ئەوەى شاندى هەردوولا رێککەوتن لەبارەى ئەو کێشانەى لە نێوانیان بە هەڵپەسێردراوى مابوونەوە.
سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەدا، بەردەوام دەبن لە ناردنى پارەى مووچە بۆ مانگەکانى داهاتوو بە "شێوەیەکى رێکوپێک" بەو ئومێدەى لەو ماوەیەدا تێبینییەکانى دیکە لەبەرچاو بگیرێن کە وەزارەتى دارایی فدراڵ دیاری کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار