خامنەیی: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەری کێشەکانمان ناکات
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250207_112923.png)
دوێنێ
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕایدەگەیەنێت دانوستان و گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا چارەسەرى کێشەکانى ئێران ناکات، وەکخۆى دەڵێت ئەزموونیان هەیە لەوبارەیەوەو ئەمریکییەکان پەیماننامەکانیان جێبەجێ ناکەن.
ئەمرۆ هەینى، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەگەڵ دەیەی فەجردا وتارێکى پێشکەشکردو تیایدا دەڵێت دانوستان لەگەڵ ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات نییە. پێویستە بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین؛ مەهێڵن وا پیشانمان بدەن کە ئەگەر لەگەڵ ئەو حکومەتە لەسەر مێزی دانوستان دابنیشین ئەم کێشەیە یان ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت. نەخێر؛ هیچ کێشەیەک بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا چارەسەر نابێت.
ئەو وتیشى: ئەزموونمان هەیە لەو بارەیەوە، لە ساڵانی نەوەدەکاندا دانیشتین و دانوستانمان لەگەڵ ئەمریکا کرد و بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ پەیماننامەیەک دروستبوو، لەم پەیمانەدا لایەنی ئێرانی زۆر بەخشندە بوو، ئیمتیازاتی زۆری بە لایەنی بەرامبەردا، بەڵام ئەمریکییەکان هەمان پەیماننامەیان جێبەجێ نەکرد.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، باسى لەوەکرد ئەمریکییەکان، خەریکی گۆڕینی نەخشەی جیهانن لەسەر کاغەز، بێگومان تەنها لەسەر کاغەزە، هیچ واقیعێکی نییەو ناگۆرێت.
عەلى خامنەیی ئەو وتیشى: ئەمریکیەکان، هەڕەشەمان لێدەکەن، ئەگەر هەڕەشەیان لێکردین، ئێمەش هەڕەشەیان لێدەکەین، ئەگەر ئەو هەڕەشەیە ئەنجامبدەن، ئێمەش هەڕەشەکانمان جێبەێدەکەین، ئەوان ئەگەر هێرش بکەنە سەر ئاسایشی میللەتەکەمان، ئێمە بێ دوودڵی هێرش دەکەینە سەر ئاسایشی ئەوان.
رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، نەیشاردەوە کە ناوخۆى ئێران کێشەى تێدایە، وتى: ئێمە لە ناوخۆدا کێشەمان هەیە؛ کەس نکۆڵی لە بوونی کێشە ناکات. لە ڕووی بژێوی ژیانەوە، نزیکەی هەموو چین و توێژەکانی دانیشتووان کێشەیان هەیە، بەڵام ئەوەی چارەسەری ئەم کێشانە دەکات فاکتەری ناوخۆییە.
جەخت لەسەر ئەوەکردەوە کە بەرپرسانى ئێران سەرقاڵن، بەچارەسەرى کێشەکانەوە، ئەو وتی: زۆر هیوام بەوەیە ئەم حکومەتە بەڕێزە بتوانێت لانیکەم کێشەی بژێوی خەڵک کەم بکاتەوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-06_20-53-48.jpg)