ئەمڕۆ 183 فەلەستینی بەرامبەر بە 3 ئیسرائیلی ئازاد دەكرێن

5 كاتژمێر لەمەوپێش



 

حەماس ئامادەکاری دەکات بۆ ڕادەستکردنی سێ بارمتەی ئیسرائیلی لە بەرامبەر دیلەکانی فەلەستینی لە دوایین قۆناغی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە ئامانج لێی خۆشکردنی ڕێگایە بۆ کۆتایی هاتنی شەڕی غەززە.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، لە بیست و یەکهەمین ڕۆژی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە، بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی و ئیسرائیل، پێنجەمین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیل و بارمەتەكان ئەنجامبدەن، بەپێی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە.

بزوتنەوەی  حەماس ڕایگەیاند: ئوهاد بن عامی و ئەلیاهو شەرابی، كە لەڕۆژی (7) تشرینی یەكەمی ساڵی (2023) لە کۆمەڵگەی بیئری بە بارمتەی گرتوون،  لەگەڵ ئور لێڤی کە هەمان ڕۆژ لەکاتی بەشداریکردن لە ڤیستیڤاڵی مۆسیقای نۆڤا بە بارمەتەگیرا، ئەمڕۆ رادەستیان دەكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەماس دەڵێت: لەبەرامبەر ئازادكردنی ئەو سێ‌ بارمتەیە، ئیسرائیل (183) زیندانی فەلەستینی ئازاد دەکات کە (18)کەسیان زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، (54) کەسیان سزای درێژخایەنیان بەسەردا سەپێنراوە، (111) کەسیشیان لە کەرتی غەززە دەستگیرکراون.

دوێنێ‌ هەینی یانەی دیلەكانی فەلەستین ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕۆژی شەممە (183) دەستگیرکراوی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئازاد دەکات، لە بەرامبەر سێ بە بارمەتگیراوی پیاو، کە یەکێکیان هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی-ئیسرائیلیەو لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار