لە تورکیا خواردنەوەى کحولی ساختە ٣٣ کەسى کوشت
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250208_123504.png)
3 كاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری ئەنقەرەى وڵاتى تورکیا، واسیپ شاهین بڵاویکردەوە ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە، ٢٠ کەسی دیکە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدان.
لە وتارێکیدا لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی بنکەیەکی پۆلیس لە ئەنقەرە پێشکەشی کرد، شاهین ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووداوی مردن بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە ئەنقەرە ڕووی لە هەڵکشان کردووە، ئەوەیش نیگەڕانی کردوون، وای لێکردوون لە ئامادەکاری زیاتردابن.
شاهین باسی لەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان شەو ڕۆژ بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو کەسانەی بە بەرهەمهێنانی خواردنەوەی کحولی ساختە ژیانی هاووڵاتیان دەخەنە مەترسییەوە.
پارێزگاری ئەنقەرە شاهین ئەوەیشی خستەڕوو کە ٣٣ کەس بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختە لە شارەکە گیانیان لەدەستداوە و، ڕایگەیاند: "لە ئێستادا٢٠ کەس لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدان. ڕێکاری یاسایی لە بارەی ٣٢ کەس بەهۆی بەرهەمهێنان و فرۆشتنی خواردنەوەی کحولی ساختە گیراوەتەبەر و، لەوانەیش ١٣ کەسیان دەستبەسەر کراون".
هاوکاتداود گوڵ، پارێزگاری ئیستەنبووڵ رایگەیاند، مانگی رابردوو بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 70 کەس لە پارێزگاکە گیانیان لەدەستداوە؛ ئاماژەی بەوەش کرد، بە مەبەستی رێگریکردن لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کحولی ساختە، تیمەکانیان چەندین هەڵمەتیان ئەنجامداوە.
داود گوڵ، 15ی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، مۆڵەتی فرۆشتنیان لە 63 فرۆشگەی کحول وەرگرتووەتەوە و دایانخستوون.
10ی تشرینی یەکەمی 2024یش پارێزگای ئیستەنبووڵ رایگەیاند، بە مەبەستی رێگری لە بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە کحولی ساختە، بڕیاردرا لە هەموو فرۆشگەکان سیستمی کامێرای چاودێریی 24 کاژێری دابنرێت.
بەگوێرەی ئامارێکی پارێزگای ئیستەنبووڵ، پار لەو پارێزگەیە 48 کەس بە هۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/video/photo_2025-02-06_20-53-48.jpg)