فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان: والی كه‌ركوكى داعـ.ـش کوژراوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەنجامی بۆردوومانێکی مانگی رابردووی هێزەکانی بۆ سەر پێگەکانی چەکدارانی داعش راگەیاند، 7 چەکدار کوژراون، سیان بەرپرسن و یەکێکیان والی کەرکوکى داعشە
له‌به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەمرۆ شەممە، ڕایدەگەیەنت، لەڕێگەى فڕۆكه‌كانی ئێف 16وە له 31ی 1ی 2025، هێرشێکى ئاسمانیی کرایە سەر مۆڵگەیەکى داعش.
به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی دروستی ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و له‌ژێر چاودێری و پلاندانان و به‌دواداچوون، حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستانی كرده ئامانج له‌ناوچه‌ی زه‌ركه له‌ناو كه‌رتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌دین و له ناوه‌وه‌یدا مه‌فره‌زێكی تیرۆریستی هه‌بووه.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە: دوای هه‌وڵی ته‌كنیكی و به‌دواداچوون و به‌كارهێنان و پشكنینی زانیاری، و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمی 7 كوژراوه‌كه له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازییه‌وه، به هه‌ماهه‌نگی ته‌كنیكی و هه‌واڵگری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌وه پشتڕاستكرایه‌وه و یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو كه سه‌ركرده گرنگه تیرۆریسته‌كان كوژراون.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەوەش دەخاتەڕوو: له‌نێو ئه‌م سه‌ركردانه‌دا بریتین له:
1- تیرۆریست ده‌هام محه‌مه‌د علێوی مه‌كه‌نی (ئه‌بو سه‌عید ده‌ندوشی) به‌ناو والی كه‌ركوك، به‌رپرسه له چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی و كوشتنی هاووڵاتیانی بێ‌تاوان و تاوانی تیرۆریستی له دۆڵی شای و چیای حه‌مرین و حه‌ویجه له كه‌رتی كه‌ركوك.
2- تیرۆریست شه‌حازه عه‌لاوی ساڵح مه‌كه‌نی (ئه‌بو عیسا)، به‌ناو به‌رپرسی كه‌رتی حه‌مرینی چه‌ته‌كانی داعش.
3- تیرۆریست به‌ناو ڕه‌بیع به‌توش، یه‌كێك له توخمه تیرۆریستییه گرنگه‌كانی ناو چه‌ته‌كانی داعش.