خامنەیی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی حـ.ـەماسدا کۆدەبێتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێران بڵاویکردەوە ڕۆژی شەممە ڕابەری باڵای ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەئی لە تاران لەگەڵ سەرکردەی کاتی حەماس خەلیل ئەلحەیا و دوو سەرکردەی دیکەی حەماسدا کۆبووەتەوە.
خامنەئی لەو کۆبوونەوەیەدا بە بەرپرسانی حەماسی ڕاگەیاند " ئێوە شکستتان بە ڕژێمی زایۆنی هێنا. ڕێگەتان نەدا هیچ کام لە ئامانجەکانییان بە دەستبهێنن."

کەناڵەکە وتی سەرکردە فەلەستینییەکان لە تاران بوون بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە خامنەئی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی 1979 ی ئێرانەوە. سوپاسی پشتیوانییەکانی ئێرانییان کردووە.
شاندەکەی حەماس کە سەرۆکی ئەنجومەنی حەماس موحەمەد دەروێش و بەرپرسی باڵای حەماس نزار عەوەزوڵاشیان تێدا بووە، ڕاپۆرتێکییان داوە بە خامنەئی سەبارەت بە دۆخی ئێستای غەززە و کەناری ڕۆژئاوا.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەلحەیا بە خامنەیی وتووە "ئەمڕۆ بە شانازییەوە هاتووین بۆ بینینیت."
هەروەها خامنەیی لەو کۆبوونەوەیەدا وتویەتی هەڕەشەکانی ئەمەریکا لە دژی ئێران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بیرکردنەوەی خەڵکەکەمان نییە."
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە پرسی فەلەستین بۆ ئێران، پرسێکی سەرەکییە، سەرکەوتنی فەلەستینیش بۆ ئەوان پرسێکی دیاریکراوە، هەروەها لە کۆتایی قسەکانیدا بۆ ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس وتی: بە فەزڵی خودا ڕۆژێک دێت کە هەمووتان بە شانازییەوە پرسی قودستان بۆ جیهانی ئیسلامی یەکلایی کردبێتەوە و بە دڵنیاییەوە ئەو ڕۆژە ڕوودەدات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار