شاندی ئیمرالیی دەم پارتی دێنە هەرێمى کوردستان

12 كاتژمێر لەمەوپێش



بڕیارە شاندی دەم پارتی بۆ ئیمرالی سەردانى هەرێمى کوردستان بکەن و لەگەڵ چەند بەرپرسێکى باڵاى حکومەت و سەرکردەى حزبەسیاسیەکان دیدارو کۆبوونەوە ئەنجامبدەن.
ئەو سەردانە بڕیترە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 16ی مانگ ئەنجامبدرێت و سەرەتاش دەچنە هەولێرو دیدارێک لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکى پارتى و  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن و دواتر سەردانى سلێمانى دەکەن.

شاندی دەم پارتی رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2024 سەردانی ئیمراڵی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆ.جـ.ـەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کۆبووەوە. رۆژی دواتر شاندەکە پەیامێکی لەسەر زاری ئۆجـ.ـەلان بڵاوکردەوە، تێیدا جەختی لە بەهێزکردنی برایەتیی کورد و تورک کردەوە.
دوای ئەوە شاندەکە سەردانی بەشێک لە پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی تورکیای کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
دەم پارتی دەڵێت، شاندەکە لە سێ کەس پێکدێن کە بریتین لە سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و کاسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان لە تورکیا.
شاندەکەی دەم پارتی بۆ جاری دووەم لە 22-01-2025 سەردانی ئیمرالی کرد و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجـ.ـەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە کۆبووەوە؛ دواتر پەیامێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "کارەکانی بەڕێز ئۆجـ.ـەلان لەبارەی پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. دوای تەواوکردنی ئامادەکارییەکان، پەیام بۆ رای گشتی بڵاودەکاتەوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار