هەپەگە بۆ تۆڵەکردنەوەی شەهیدانی ڕانیە چالاکیی ئەنجامدا

3 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتى

هەپەگە ئاماری چالاکییەکانی گەریلای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، یەکینەکانی شەهید دۆغان زنار دووجار لیوای یەکی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی تورک، جارێک شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپەتەر لە شارۆچکەی ڕووبارۆک و هەروەها خاڵێکی ماوان بە فڕۆکەی کامیزاکی لەهەمان ناوچە کراون بە ئامانج و دەشڵێت: ئەم چالاکییانە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ڕانیەی دەوڵەتی تورک، کە لە ئەنجامدا هەڤاڵمان عەزیز کۆیلوئۆغڵو و هاوڵاتییانی دیکە شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکان پاراستنی گەل-هەپەگە، ئاماری چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادیی دژی سوپای داگیرکەری تورک و هێرشەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، کاتژمێر ١١:٠٠ـی شەوی ١١ـی شووبات، یەکەینەکانی شەهید دۆغان زناری سەربە هێزەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال چوار چالاکی ئەنجامدا، دووجار بۆسەر لیوای یەکی پاسەوانی سنووری دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی ڕووبارۆکی ناوچەی شەمزینانی جۆلەمێرگ، جارێک بۆسەر شوێنی نیشتنەوەی هێلیکۆپەتر لە هەمان ناوچە و هەروەها خاڵێکی ماوان بە فڕۆکەی کامیزاک لەهەمان ناوچە کروان بە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشداوەم ئەم چالاکییانە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکەی دەوڵەتی تورک کە ڕۆژی ٢٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە سنووری شارۆچکەی ڕانیە کرد و لە ئەنجامدا هەڤاڵمان عەزیز کۆیلوئۆغلو و سێ کەسی دیکەی مەدەنیمان شەهیدبوون.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەشکراوە، لە ١٠ و ١١ـی شووبات، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو چالاکی و  گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین لە گردی شەهید هێمن لە هەرێمی خواکورک چالاکییەک لە دژی داگیرکەران ئەنجامدراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ١١ـی شووبات تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کرا.
هەپەگە سەبارەت بە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە، لە نێوان ٨ بۆ ١٢ـی شووباتدا، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە گشتیی ٢٥ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی هەرێمەکانی بەرخۆدانی خواکورک، قەندیل، گارە و زاپ کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار