پزیشکی دادى عێراق: لە حەویجە رووفاتی 17 پێشمەرگە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا دۆزرانەوە

6 ڕۆژ لەمەوپێش



 

فەرمانگەى پزیشکی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجامی هاوتاکردنی پاشماوەی 53 شەهید لە دوو گۆڕستانی شنگال و حەمام ئەلعەلیل بڵاوکردەوە، هاوکات لە حەویجە گۆڕێکی بەکۆمەڵیان دۆزیوەتەوە، کە رووفاتی 17 پێشمەرگەی تێدایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەی دادپزیشکی عێراق، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 13ـی شوباتی 2025) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی پشکنینی گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵی پێشمەرگەی لە حەویجە راگەیاند.
یاسەمین مونزر، بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، رایگەیاند هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ کۆکردنەوەی نموونە لە کەسوکاری شەهیدانی پێشمەرگە لە ناوچەی حەویجە، کە لە هەولێر دوو رۆژی خایاند. گوتیشی "هەفتەی داهاتووش هەڵمەتەکە تەواو دەبێت، کە هەموو خێزانەکان لە پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە."
 
سەبارەت بە ژمارەی قوربانییان لە گۆڕەکەی حەویجە، یاسەمین مونزر وتی 17 رووفاتن.
جەختیشی کردەوە لەوەی هەڵمەتی دیکە لە داهاتوودا رێکدەخرێن، کاتێک گۆڕی نوێ هەڵدەدرێنەوە، کە رووفاتی شەهیدانی پێشمەرگەیان تێدایە.
بەڕێوەبەری گشتیی بەشی پزیشكی دادوەری زەید عەلی لە میانی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجامەكانی هاوتەریبكردنی دوو گۆڕستانە ونبووەكانی شەنگال و حەمام عەلیل ڕاگەیەندرا، بەو پێیەی پێشتر ژمارەی تووشبووان لە شنگال 243 حاڵەت بووە، و ئەمڕۆش 32 حاڵەتمان هەیە، بەمەش كۆی گشتی یارییەكان گەیشتە 275 حاڵەت.

ناەوبراو ئاماژەی بەوەشكرد: كۆی گشتی گۆڕەبەكۆمەڵەكان 696 حاڵەتە و جگە لە 102 حاڵەت كە لە لایەن ستافی پزیشكی دادی موسڵ هەڵكەنراوەنەتەوە وكۆی ژمارەكەی گەیشتە 798 حاڵەت و ئەمەش ئاماژەی بۆ ئەوەیە رەنگە ڕێژەی هاوتاكردن كەمتربێت لەوەی چاوەڕوان دەكرا،هۆكاری سەرەكیش بۆ ئەوەیە كەتا بنكە زانیارییەكی پێویست و بەرفراوان زیاتر هەبێت، ڕێژەی هاوتاكردن زیاتر بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار