تورکیا: ئەفسەرێکمان لە ڕۆژئاواى کوردستان کوژرا
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250214_141122.png)
20 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ڕایگەیاند، ئەفسەرێکى باڵایان بە پلەى ڕائید گیانى لەدەستداوە، دواى ئەوەى حەوتى ئەم مانگە لە ڕۆژئاواى کوردستان بەدەستى هێزەکانى هەسەدە بریندراکراوە.
بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى بەرگرى، ئەو ئەفسەرە ناوى عوسمان ئۆکتایە پلەکەى لەسوپادا ڕائیدبووەو تەمەنى ٢٢ ساڵەو پێشتر لە هەرێمى کوردستان بووەو دواتر چوەتە لیبیاو چەند مانگێکە گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژئاواى کوردستان شەڕى دژى هێزەکانى سوریاى دیموکرات کردوەو ماوەى هەشت ساڵە لەڕیزەکانى سوپادایە.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو ئەو ئەفسەرە ماوەى هەفتەیەکە لەژێر چاوێرى چڕدایە و لەنەخۆشخانەیەکى شاری غازی عەنتاب چارسەرى وەردەگرت، بەهۆى ئەوەى بەفیشەکى هێزەکانى هەسەدە بریندراکراوە، ئەو ئەفسەرە کوژراوە بەنیازبووە لە مانگی ئایارى ئەمساڵدا ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدات.
هەفتەى پێشووش وەزارەتى بەرگریى تورکیا، کوژرانى ئەفسەرێکى باڵاى وڵاتەکەى ڕاگەیاند، کە لەکاتى گەڕان و پشکنێکدا وەک تورکیا ناوى ناوە لەناوچەى ئۆپەراسیۆنی چنگ- قوفڵ شەڕ دروستبووەو کوژراوە.
بەیاننامەکەى وەزارەتى بەرگریى تورکیا دەڵێت: ئەو ئەفسەرە ناوى موراد کەمالەو ئەفسەرێکى باڵا بووە لە سوپاى پیادە لە ڕۆژى پێنجى ئەم مانگە لەکاتى ئۆپرسێۆن و گەڕان و پشکنیندا، بەدەستى پــ.ەکەکە کوژراوە.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-13_17-12-57.jpg)