نێچیرڤان بارزانی: دەبێت مافه‌كانى كورد له داهاتووى سووريادا پارێزاوبێت
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/20250214_143006.png)
20 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، جەختیان لەوەکردەوەوە مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداريى كارايان له بنياتنانى داهاتووى سووريادا پارێزراوبێت.
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، له به‌رده‌واميى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2025/2/14 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. محه‌مه‌د ئه‌لخلێفى، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
هەر لەو ڕاگەیەندراوە ڕۆژنامەوانیەدا ئەوەش خراوەتەڕوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه به‌گشتى و سووريا به‌تايبه‌تى.
هاوکات دەشڵێن هه‌ردوولا پشتگيرييان بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له سووريا دووپات كرده‌وه و پرسى كورد و پێكهاته‌كانیان له سوورياى تازه‌دا، خستە بەر باس. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له پاراستنى مافه‌كانى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان و به‌شداريى كارايان له بنياتنانى داهاتووى سووريادا كرده‌وه.
په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-13_17-12-57.jpg)