عێراق بەفەرمى ئەحمەد شەرعى بانگهێشتکردووە بۆ وڵاتەکەى

14 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بانگهێشتی فەرمیی ئاراستەی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سوریا کردووە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا.
ئەمرۆ هەینى، لە یەکەم هەڵوێستی فەرمیدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق، ڕەتیکردەوە، هیچ مەرجێکى پێشوەختەیان هەبێت بۆ گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ دیمەشق. 
حکومەتى بەغدا ئامادەکاری دەکات بۆ میوانداریکردنی لوتکەکە لە مانگی ئایاری ٢٠٢٥ و چاودێران پێیان وایە کە ڕەنگە دەرفەتێک بێت بۆ شکاندنی بنبەست و دوودڵی نێوان بەغدا و دیمەشق.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی فەرەنسا 24 تیڤی ڕایگەیاندووە، بانگهێشتی فەرمییان ئاراستەی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا کردووە بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.
ئەوەشى وت: بڕیارە ئەو وەزیرە بە زووترین کات لە پایتەختی عێراق دەبێت، شەیبانی ڕایگەیاندبوو کە "بانگهێشتی فەرمی حکومەتی عێراق بۆ سەردانی بەغدا قبوڵ دەکات". بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاسایشی سنوورەکان و کردنەوەی دەروازەکان.

فواد حسێن ڕوونیشیکردەوە، "ئەو لووتکەیەی عێراق میوانداری دەکات لە مانگی ئایاری داهاتوودا، بانگهێشتەکە دەنێردرێت بۆ هەموو سەرکردە عەرەبییەکان، لەنێویاندا ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا".
وەزیری عێراق جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، حکومەتی عێراق هیچ مەرجێکی نییە سەبارەت بە پەیوەندی لەگەڵ سوریا، بەڵام ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵێک بۆچوونی هەیە سەبارەت بە داهاتووی سوریا. 

حسێن ئاماژەى بۆ ئەوەکرد، وڵاتەکەی نیگەرانن لە بوونى ڕێکخراوی داعش  چەکدارەکانی لە نزیک سنووری عێراق و سووریا، ئەو وتی: ئێمە ئەو ڕێکخراوە بە هەڕەشە دەزانین، هەروەها بەهۆی ئەوەی ئیدارەی نوێی سووریا هەڵوێستی لەسەر داعش هەیە، پێویستمان بە هاوکاری و کاری هاوبەشمان لەگەڵ سووریا لەم بابەتەدا، بۆ لێدانی داعش و ڕێگە نەدات جارێکی دیکە ببێتە هەڕەشە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار