مەسرور بارزانى: به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێران هەیە
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-14_20-50-23.jpg)
13 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ڕایدەگەیەنێت به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی هه‌یه كه سنوورێكی به‌رفراوانمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، كه به داخه‌وه به‌هۆی ناڕوونی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك چوون.
ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی، 14ـی شوباتی 2025، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی العربیة وتی: پشتگیریی له به‌شداریی كوردی سووریا ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی نوێی سیاسیی ئه‌و وڵاته.
مه‌سرور بارزانی له باره‌ی ڕاگرتنی هاوسه‌نگیی له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران وتی: هه‌رێمی كوردستان خۆی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی ده‌دات و له باره‌ی خۆیه‌وه بڕیار وه‌رده‌گرێت.
هەروەها ئەوەشى خستەڕوو کە هه‌رێمی كوردستان بریكاری هیچ لایه‌نێك نییه، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه،
وتیشى: هاوكات به شانازییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئێرانی دراوسێی هه‌یه كه سنوورێكی به‌رفراوانیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك جار ئه‌م په‌یوه‌ندییانه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، كه به داخه‌وه به‌هۆی ناڕوونی لێكتێنه‌گه‌یشتنه‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێك چوونه، به‌ڵام ئه‌م قۆناغه‌مان بڕیوه و بڕوامان وایه ویست و نیازی باش تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كان چاره ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی بوونی پێگه و بنكه‌ی ئیسرائیل له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه تۆمه‌تن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و ته‌نیا بانگه‌شه‌ی بێ به‌ڵگه‌ن، زۆر به كورتی ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه گوتراوه و ده‌گوترێت ڕاست نین، ئیسرائیلییه‌كان له كوردستان نین، به داخه‌وه ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ده‌گوترێت هیچ پاساوێكی دیكه‌یان نییه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بۆیه كار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م تۆمه‌تانه ده‌كه‌ن
![place for reklam](img/rek/hawlati_city.png)
![](/2022/images/%DA%95%DB%95%D8%B3%D9%85/omar/photo_2025-02-13_17-12-57.jpg)