ئەردۆگان سێ پیلانی دژی ڕۆژئاوای کوردستان داڕشتووە!

شه‌ریف عەلی

5 ڕۆژ لەمەوپێش



شه‌ریف عەلی

 ١ــ ئەمریکا هەسەدە لە ڕۆژاوای کوردستان بێ چەک بکات، بە تەکتیکێک لە ژێر ناوی: تێکەڵبوونی هێزەکانی هەسەدە بە حکومەتی ناوەند. ئەم پیلانە [کات]ی دەوێت. بەڵام وەک لە یەکەم ڕۆژی گرتنی دیمەشقەوە لەلایەن شەرعەوە نوسیم: هەڵەیە هەسەدە داوای "ئۆتۆنۆمیی، فیدراڵیی، یان کۆنفیدراڵیی" نەکات و هێزەکانی تێکەڵاوی حکومەتی ناوەندی بکات.

٢ــ لە ئەگەری ڕازی نەبوونی ئەمریکا بە پیلانی یەکەم، پیلانی دووەمی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا ئەوەیە: نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی بگوازنەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و دیموگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بگۆڕدرێت.

٣ــ یاخود: ترامپ ڕێ بدا ئەردۆگان و شەرع، ڕۆژئاوای کوردستان داگیربکەن.

تا ئێستا ئەمریکا بە هیچ یەکێک لەو سێ پیلانگێڕییە؛ ڕازی نەبووە.

 هەرچەندە لە سیاسەتدا [ئەنجام] گرنگە، نەک هەڵوێستەکان و چۆنێتیی تەکنیکی دبلۆماسیی لە سەرەتادا. ترامپ لە سیاسەتدا حولحولییە و لە بازرگانییدا زیرەکە. هەرچی بەریتانیاشە مێژوویەکی دوورودرێژی عەرەبپەرستنی دژی کورد هەیە.

گرنگە یەکترخۆریی کورد لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە نەقۆزرێتەوە. چونکە لەگەڵ هەموو ئەگەرێکدا، لەگەڵ هەموو پیلانگێڕییەکدا: بژاردەی [بەکارهێنانی بەشێکی کورد له دژی بەشەکەی تری کورد] لەسەر مێزی داگیرکەرانی کوردستان بووە و هەیە و دەشمێنێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار