سودانى هەلیکۆپتەری شەڕکەر بۆ عێراق دەکڕێت 

2 مانگ لەمەوپێش



 

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، داواى لە کۆمپانیای ئەیرباس بۆ هێلیکۆپتەر کردوە، لەبەر ڕۆشنایی گرێبەستی دوو قۆڵی نێوانیان خێراتر بکەن بۆ دابینکردنی هەلیکۆپتەری شەڕکەر بۆ عێراق. 
بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە میونشن پێشوازی کرد لە جێگری بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەیرباس بۆ هێلیکۆپتەر بەڕێز ستیفان توومی.

هەر بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری هاوبەش لە بوارەکانی مەشق و پاراستن و مۆدێرنکردنی فڕۆکەوانی ئاسمانی کرا، لە بەر ڕۆشنایی گرێبەستی دوو قۆڵی بۆ دابینکردنی هەلیکۆپتەری شەڕکەر بۆ عێراق، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر خێراکردنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی مەرجەکانی گرێبەستەکە. 
هاوکات هەر لەوکۆبوونەیەدا سودانی جەختی لەسەر پەرۆشی و هەوڵەکانی حکومەت کردەوە بۆ هاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە ناسراوەکان و دابینکردنی هەموو ئاسانکارییەکانی پێویست بۆ ڕەخساندنی زەمینەی گونجاو بۆ کارەکانیان لە عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار