ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی شەش پڕۆژە یاسای گرنگ کۆدەبێتەوە

2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پەرلەمانی عێراق دانیشتنەکانى خۆى دەستپێدەکاتەوە، لەبارەی شەش پڕۆژە یاسای گرنگ دانیشتنی خۆی ڕێکدەخات، یەکێک لەوانە خوێندنەوەی یەکەمە بۆ پڕۆژە یاسای ئهنجوومهنی فیدراڵی.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 1:00ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە بچێت، هاوکات پەرلەمان کارنامەی ڕۆژی دووشەممەشی بڵاوکردووەتەوە.
قوتەیبە محەممەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: بەشێک لەو یاسایانەی کە بڕیارە خوێندنەوەیان بۆ بکرێت، دوا دەخرێن بۆ خوولی داهاتوو، لەوانەش یاسای ئەنجوومەنی یەکگرتوو و یاسای دادگەی باڵای فیدراڵی.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی پەرلەمانی عێراق بەم شێوەیەیە:-
- دەنگدان بە پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاوتاکردنی بڕوانامە و پلە زانستییەکانی عەرەبی و بیانی ژمارە 20ـی ساڵی 2020.
- دەنگدان لەسەر بڕیار بە شێوەی ڕاسپاردە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەمەبەستی کارکردن بە سیستمی هەوڵدان 'پەڕینەوە' لە خوێندندا.
-ڕاپۆرتی لیژنەی پەرلەمانی کاتی بۆ چاودێریکردنی پاراستنی موڵکەکانی دەوڵەت.
-خوێندنهوهی یهكهم بۆ پرۆژهیاسای ئهنجوومهنی فیدراڵی.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای لێخۆشبوون لە هەڵگرتنی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و خزمەتگوزاری لە نێوان هەردوو حکومەتی عێراق و قوبرس.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری دووەمی یاسای موختارەکان، ژمارە 13ی ساڵێ 2011.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لەم وەرزی یاساداناندا هەنگاوی باش لەبارەی پێکهێنانی ئەنجوومەنی یەکگرتووی فیدراڵی دەنرێت.
بەگوێرەی ماددەی 48ـی دەستوور، دەسەڵاتی یاسادانانی فیدراڵی لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی فیدراڵی پێکدێت، هاوکات لە مادەی 65ـی دەستووریشدا باسی وردەکاریی ئەنجوومەنەکە و ئەندامبوون و چۆنیەتی پێکهێنانی دەکات.
کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بەمشێوەیەیە:-
-دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ڕەزامەندی عێراق، لەسەر رێککەوتنی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی رێککەوتننامەی هاوتاکردنی نێودەوڵەتیی نێوەندگیری.
-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەی اسای یەکێتیی نەخۆشخانە تایبەتەکانی عێراق.
-خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی یاسای پەسەندکردنی رێککەوتنی یەکێتی ئابووری لەنێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، ژمارە 169ی ساڵی 1963.
- خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بەشداربوونی عێراق لە رێککەوتنی هەمواری یاسای رێککەوتننامەی پاراستنی لە ماەدە ئەتۆمییەکان.
-خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەستە نیشتمانییەکانی چاودێری ئەتۆمی، تیشکدانەوە، کیمیایی و بایۆلۆجی، ژمارە 1ی ساڵی 2024.
