هەرێم و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبنەوە

6 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغداد کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بۆ ئەم مەبەستەش، هەفتەی داهاتوو هەردوولا کۆدەبنەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسی میونشن-دا رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
دەشڵێت، وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، 19 ملیار دینار زیانی بە عێراق گەیاندووە.

فوئاد حسێن وتیشی، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە تەکنیکییانە دەستپێدەکەن و بە چەند رۆژێک، رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت.
رۆژی 2ـی شوباتی ئەمساڵ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەندکرد و بەمپێیەش، لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە، جارێكی دیكە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
پەرلەمانی عێراق هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی پەسەندکرد، کە ئامانج لێی پاڵپشتیکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکانە لە هەرێمی کوردستان.
پەسەندکردنی پلانی زیادکردنی پارە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت بۆ تورکیا، لەو چوارچێوەیەدا تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەرێم بە ١٦ دۆلار دیاریکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار