لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاریی منداڵێکى سلێمانى بوو بەیەکەمى جیهان

4 مانگ لەمەوپێش



 

لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی بیرکاریی هزریی بۆ ساڵى ٢٠٢٥، دوو منداڵى سلێمانى و هەولێر بووونە پاڵەوانی یەکەم و دووەم لەسەر ئاستی جیهان.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى پەیامێکى پیرۆزبایی بڵاوکردوەتەوەو تێیدا دەڵێت: بۆ یەکەمین جار مناڵانی کورد بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە بەشداری گەورەترین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیان کرد لە بەرواری ١٥-٢-٢٠٢٥ لە شاری بەغداد کە زیاتر لە ٤٥٠ مناڵ لە ١٦وڵاتی جیهانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (ڕوسیا، تورکیا ، ئێران، ئۆکرانیا ، ئەڵمانیا ، کازاخستان ، ئۆزبەگستان ، فەڕەنسا، تونس ، سعودیە ، یەمەن ، میسر، چیک، عێراق) تێیدا بەشدار بوون.

ئەو ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئەم ساڵ توانرا (لاوی هەرێز) یەکەمی سەر ئاستی سلێمانی لەلایەن (م.بەڵێن هەورامی) لە پەیمانگای سلێمانی ڕاهێنانی پێ کرابوو، (عەبدوڵا پێشەوا) یەکەمی سەر ئاستی هەولێر کە لە لایەن (پێشواز شەفیق) لە قوتابخانەی کوردستانی ئایندە ڕاهێنانی پێکرابوو نوێنەرایەی هەرێمی کوردستان بکەن و بەشداربن لە پێشبڕکێکەدا.

لەبەشێکى دیکەى نوسینەکەیدا، پارێزگارى سلێمانى دەڵێت: سوپاس بۆ خودا؛ لاوی هەرێز لە شاری سلێمانیەوە پلەی پاڵەوانی یەکەم (چامپیۆن) و، عەبدوڵا پێشەوا لە شاری هەولێرەوە پلەی دووەمی بەدەستبهێنن لەسەر ئاستی جیهان.
هەروەها دەشڵێت: بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، پیرۆزبایی لە هەریەک لە بەڕێزان لاوی هەرێزو عەبدوڵا پێشەوا دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار