پێنج بانکی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکییان لێ قەدەغە دەکرێت

4 ڕۆژ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەوتەى دووسەرچاوە کەقسەیان بۆ ئاژانسى ڕۆیتەرز کردووە، بانکی ناوەندی عێراق مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمەریکایی لەسەر پێنج بانکی ناوخۆیی قەدەغەدە دەکات، ئەمەش دوای کۆبوونەوەکان دێت لەگەڵ بەرپرسانی خەزێنەی ئەمەریکادا لە هەوڵێکدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پارە سپیکردنەوە و قاچاخچێتیکردن بە دۆلار و پێشێلکارییەکانی دیکەوە.
یەکێک لە سەرچاوەکان وتی: ئەم بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەی هەفتەی ڕابردووی نێوان بەرپرسانی بانکی ناوەندی عێراق و بەرپرسانی خەزێنەی ئەمەریکا و بەرپرسانی یەدەگی فیدڕاڵ دێت لە دوبەی.

عێراقی هاوپەیمانی دەگمەنی ئەمەریکا و ئێران، زیاتر لە 100 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتەکەی لە ئەمەریکا داندراوە و بە تەواوەتی پشتی بە نیازپاکی ئەمەریکا بەستووە لە دڵنیابوونەوە لە دەستڕاگەیشتنی بە داهاتەکەی و ئەوەی کە پارەکانی بلۆک نەکرێن.
بەڵام عێراق کە دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە ئۆپیکدا خۆی لە دۆخێکدا بینیوەتەوە کە تێیدا سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لەم مانگەدا وتی: سیاسەتی  زۆرترین فشار دژی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

ئێران عێراقی دراوسێی و هاوپەیمانی وەکو "سییەکانی" ئابوورییەکەی خۆی سەیر دەکات و کاریگەرییەکی سەربازیی و سیاسیی و ئابووری گەورەی لە عێراقدا هەیە، ئەوەش لە ڕێی گروپە چەکداریی و پارتە سیاسییە شیعەکانەوە کە پشتیوانییان لێدەکات. هەروەها لە ڕێی عێراقەوە دراوی قورسی دەست دەکەوێت لە ڕێی هەناردەکانییەوە و بە بەکارهێنانی سیستمی بانکییەکەی خۆی لە سزاکانی ئەمەریکا دەدزێتەوە.
ڕۆیتەرز لە مانگی دوانزەدا ئاشکرای کرد کە لە دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی لە ساڵی 2022 دا وەکو سەرۆک وەزیر دەستبەکار بووە، تۆڕێکی ئاڵۆزی قاچاخچێتی بە نەوت کە ساڵانە لانیکەم 1 ملیار دۆلار بۆ ئێران و بریکارەکانی دابین دەکات، لە عێراقدا گەشەی کردووە.

بانکی ناوەند وتی ئەو بانکانەی کە ڕێگەیان پێنادرێت مامەڵە بە دۆلار بکەن ڕێگەیان پێدراوە بەردەوام بن لە کارکردن و مامەڵەکردن بە دراوەکانی دیکەوە.
بەڵام بانکەکان ناتوانن مامەڵە بە دۆلاری ئەمەریکاییەوە بکەن، ئەوەش وادەکات زۆربەی کارەکانییان لە دەرەوەی عێراق کێشەی تێبکەوێت.
پێنج بانکەکە بریتین لە بانکی ئیسلامی ئەلمەشریق ئەلعەرەبی، یونایتد بانک بۆ وەبەرهێنان، بانکی ئیسلامی ئەلسەنەم، بانکی ئیسلامی میسک و ئەمین عێراق بۆ وەبەرهێنانی ئیسلامی و دارایی.
بڕیارەکە سێ خزمەتگوزاری پارەدانیشی گرتەوە: ئەموال، ئەلساقی پەیمێنت و ئەقسا پەیمێنت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار