شاندى ئیمرالى: پەیامى ئـ.ـۆجەلانمان بەسەرۆکى هەرێم گەیاند

2 مانگ لەمەوپێش



 

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان کە بە "شاندی ئیمراڵی" ناسراون، ڕایدەگەیەنن لەکۆبونەوەکەیان پەیامى عەبدوڵا ئۆجەلانیان گەیاندوەتە سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی.
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە بە "شاندی ئیمراڵی" ناسراون، گەیشتنە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی پێشوازیان لێ کرا.

شاندەکە پێکهاتوون لە ئەندامانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، هەروەها هاوسەرۆکی دەبەپە ئۆزگور ئەرۆڵ و پەرلەمانتاران گوڵجان کاچماڵس و مەهمەت کاماچ.
کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەدوای کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی بۆ میدیاکان خستەڕوو. 
بایندر وتی "شاندەکەی ئێمە ئەمڕۆ لەگەڵ نێچریڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی زۆر بە دڵخۆشی و برایانەمان کرد. سڵاو و خۆشەویستیی بەڕێز ئۆجەلانمان بە رێزدار سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیاند و پەیامی ئەو بۆ پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریمان گەیاندە رێزدار نێچیرڤان بارزانی."

بڕیارە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، شاندەکە سەردانی باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بکەن و دواتریش بەرەو سلێمانی بەڕێبکەون بۆ کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی.
ڕۆژی شەممە شاندەکە گەیشتە هەولێر و دوێنێ یەکشەممەش لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی کۆبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار