دەستەی راگەیاندن: تا چوارشەممە دەبێت کۆڕەک قەرزەکانی بداتەوە

3 ڕۆژ لەمەوپێش



 

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، چوارشەممەی داهاتوو دوا مۆڵەتە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە،  ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کۆمپانیای کۆرەک دەگرێتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی حمود الروبەیعی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستەی کۆمیساران ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیە، دیارترینیان ڕێکارە یاساییەکانی پەیوەست بە کۆمپانیای کۆرەک تیلیکۆم بوو.

لەڕاگەیاندراوێکیدا دەستەی راگەیاندنەکەى عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ڕێکارە یاساییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەى دڵنیابن لەوەی کۆمپانیاى کۆرەک قەرزەکانی عێراق دەداتەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە ڕێکخەرییە پەیوەندیدارەکان، ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو وەک دوا وادەی چارەسەرکردنی ئەم پرسە دیاریکراوە.
هەروەها دەشڵێن: ئەم وادەیە دوا وادەیە و درێژ ناکرێتەوە، چونکە کۆمپانیای کۆڕەک هیچ چارەسەرێکی بەرچاوی بۆ دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەکردووە.

حکومەتی عێراق پێشتر رایگەیاندووە، باجی سەر کۆمپانیاکە گەیشتووەتە ملیارێک دۆلار، بەڵام کۆڕەک رێکارەکانی حکومەتی عێراق بە فشاری سیاسی دەزانێت.
چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرچاوەیەکى ئاگادار ڕایگەیاند بەغداد بەنیازە ئینتەرنێتی کۆڕەک ببرێت و کۆمپانیاکەش تیمێکی نارد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار