عێراق: هەفتەی داهاتوو هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

5 ڕۆژ لەمەوپێش



 

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوابەدوای چارەسەرکردنی ناکۆکییەکی دوو ساڵەییەکەی نێوان هەولێر و بەغداد.
لە مانگی 3 ی ساڵی 2023 دا تورکیا هەناردەکردنی نەوتەکەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرت، ئەوەش دوای ئەوەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە تورکیا کرد بڕی 1.5 ملیار دۆلار وەکو قەرەبوو بدات بە بەغداد لەسەر هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێی تورکیاوە بەبێ مۆڵەت لە ساڵانی نێوان 2014 و 2018 دا.

ئەمڕۆ دووشەممە، هەیان عەبدلغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی وت: سبەینێ شاندێکی وەزارەتی نەوت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێک بۆ وەرگرتنی نەوتی هەرێمەکە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە. پڕۆسەی هەناردەکردنەکە لە ماوەی هەفتەیەکدا دەستپێدەکاتەوە."
وەزیرى نەوتى عێراق، ئەوەشى وت: بەغداد ڕۆژانە 300,000 بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە وەردەگرێت.
پێشبینی دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت فشارە ئابوورییەکەی سەر هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە، کە لەوێ موچەی کارمەندانی کەرتی گشتی دوادەکەوێت و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیش کەم دەکرێنەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار