بەفەرمانی سودانى لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکانی کەرکووک پێکدەهێنرێت

2 مانگ لەمەوپێش



بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لیژنەیەکی باڵای لێکۆڵینەوە پێکدێنرێت لە ڕووداوەکەی جووتیارانی کەرکووک لەگەڵ سوپای عێراق.
ئەمرۆ سێ شەممە، لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، ڕایگەیاند: فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق چاودێریی ڕووداوەکەی دوێنێی جووتیارانی کەرکووکی کرد، فەرمانی بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دا لیژنەیەکی باڵا بۆ لێکۆڵێنەوە لە ڕووداەکە پێکبێنرێت.
هاوکات هەر لەو بەیاننامەدا ئەوەخراوەتەڕوو سودانى فەرمانی کردوە بریکاری وەزارەتی داد سەردانی کەرکووک بکات و ڕێکاری پێویست سەبارەت بە زەوییەکانی ناوچەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بگرێتەبەر.

ڕۆژى دووشەممە، ١٧ى مانگى ٢ لە سنووری شەناغە و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد لەکاتێکدا دەیانویست زەوییەکانیان بکێڵن، بەڵام لەیەن سوپای عێراقەوە ڕێگریان لێکرا.
لە دیمەنێکدا دەردەکەوێت، جووتیارێکی کورد بەسەر تراکتۆرەکەیەوەیە و دوو سەربازی سوپای عێراق بە ملپێچەکەی رایدەكێشن و دەیانەوێت بیهێننە خوارەوە، بەڵام ئەو جووتیارە کوردەکە کۆڵنادات و ملیان بۆ کەچ ناکات، ئەمەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار