مەزڵوم عەبدی بانگهێشتی ئەحمەد شەرع دەکات سەردانی رۆژئاوا بکات

2 ڕۆژ لەمەوپێش
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئەحمەد شەرع وەک سەرۆککۆماری سووریا کرد و ڕایگەیاند، پێکەوە هەوڵدەدەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی، هەروەها بانگهێشتی دەکات سەردانی رۆژئاوا بکات.
مەزڵوم عەبدی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی نۆرس پرێس دەڵێت، هەسەدە پاڵپشتی لە هەر هەوڵێک دەکات بۆ سەقامگیری و یەکڕیزی سوریا، بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانیش، هەوڵی زەمینەسازی بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.
هەروەها مەزڵوم عەبدی دەڵێت، دیمەشق داوای لە هەسەدە کردووە، شەڕڤانانی بیانی لە ریزەکانی دەربکات، دۆسیەی ئەمنی و گیراوانی داعش رادەست بکات بۆ ئەوەی لەژێر کۆنترۆڵی ئیدارەی نوێی سوریابن.
لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا فەرماندەى هەسەدە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، سەردانیکردنی عەفرین لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە دەستپێشخەرییەکی گرنگ بوو بۆ هاندانی گەڕانەوەی دانیشتوانی ڕەسەن و بەرەوپێشبردنی گفتوگۆکان، هاوکات ئەحمەد شەرعی بانگهێشت دەکات بۆئەوەی سەردانی شارەکانی ڕۆژئاواى کوردستان بکات.

