ئیسرائیل دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززەی ڕاگەیاند

2 مانگ لەمەوپێش



لە نێو ئاستەنگەکانی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی وێرانکراوی غەززە کە بە تێچووی زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە میانی کۆبوونەوەی کابینەی ناوخۆی ئیسرائیل، دەستپێکردنی دانوستانەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕاگەیاند.
هەروەها باسى لەوەکرد کە ئیسرائیل "دەستبەرداری مەرجە ئەمنییەکانی خۆی نابێت"، جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێکی داهاتوو دەبێت هەڵوەشاندنەوەی ژێرخانی سەربازیی حەماس مسۆگەر بکات و کۆنترۆڵی کەرتی غەززە ناگوازرێتەوە بۆ دەسەڵاتی فەلەستین.
بنیامین ناتانیاهۆ وتیشى: سوپای ئیسرائیل "هەرکاتێک پێویست بێت" بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی.

بەپێی ڕێککەوتنەکەی ئاگربەستى نێوان حەماس و ئیسرائیل کە لە ١٩ی مانگى ڕابردووەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ٣٣ دەستگیرکراوی ئیسرائیلی لە غەززە لە بەرامبەر هەزار و ٩٠٠ زیندانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن.
هەروەها بڕیارە قۆناغی دووەم کە بڕیارە لە 2ی مانگى داهاتوو دەستپێبکات، ئازادکردنی سەرجەم دیلەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕیش بەخۆیەوە ببینێت.

قۆناغی سێیەم و کۆتایی تەرخان دەکرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە، کە پڕۆژەیەکی گەورەیە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە تێچووی زیاتر لە ٥٣ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
لە سەرەتای دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەوە کە بڕیارە لە ١ی ئازار کۆتایی پێبێت، ١٩ زیندانی ئیسرائیلی و هەزار و ١٣٤ فەلەستینی ئازاد کراون.
دوێنێ حەماس ڕایگەیاند، شەممەی داهاتوو بە یەکجار 6 ئیسرائیلی ئازاد دەکەن و تەرمی 4 ڕادەستدەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار