دۆخی کەرکووک، هەمان دۆخی هەرێمە!

شوان سدیق

4 مانگ لەمەوپێش



شوان سدیق

یەکەم: لە سلێمانی پارێزگار دەسەڵاتی نیە، میلیشیاو حزب ڕۆڵی هەیه، لە گرتن و کوشتن و بڕیارەکان.

پارساڵ هەموومان بینیمان، سەرۆکی حزب، بافڵ تاڵەبانی چەکداری بردە سەر کابرای سەرۆک خێڵ و قەڵاکەی ڕووخاند.

کەچی لەم چەند ڕۆژە پارێزگار دڵخۆشی دەربڕی بەشداربووە لە شیرینی خوادنەوەی سوڵحە عەشایەرییەکەیان.

دووەم: لە هەولێر بەهەمان شێوەی سلێمانی، پارێزگار ناتوانێ بڕیار لەسەر دەستێوەردانی کاروباری پاراستن و زێرەڤانی بدات.

 ئەوان هێزیان بردە دێگەڵە و خۆپیشاندەرانیان سەرکوت کرد، ڕۆڵی پارێزگار تەنیا کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیەکەبوو گوتی "میوانی بێفەڕ وەرناگرین!

سێیەم: کەرکووکیش هەمان دۆخی هەولێر - سلێمانییە، حزب و میلیشای سونە و حەشدی شیعە ڕۆڵ دەگێڕن، ڕووداوی ئەمڕۆ ١٧ی شوبات، هێرشی میلیشیای عێراقی بۆسەر جووتیارانی کورد بەڵگەیە کە یاساو ئیدارەی شارەکە هیچ بەدەستن!

چوارەم: گرفتەکە یاسا نیە، گرفتەکە دەسەڵاتی جێبەجێکردنە، گرفتەکە ئەوەیە حزب و میلیشیا نایەڵن دەسەڵاتی خۆجێی پارێزگاکان ڕۆڵێکی سەرەکی و مەدەنی و نیشتیمانی بگێڕن، هاوڵاتی هەست بە ئاسایش بکات. بۆیە خۆتان مەخەڵەتێنن بە ئاسانی ئەم بابەتە چارەسەر نابێ، چونکە حزب و گرووپەکان لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەش "هەولێر، کەرکووک، سلێمانی" بەرژەوەندیان لەم فەوزایەدایە!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار