نەتانیاهۆ: حـ.ـەماس فێڵى کردووە تەرمی ژنێکی خەڵکی غەززەیان ڕادەستکردوین

23 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بانگەشەی ئەوەدەکات حەماس لەبرى شێری بیباسی دیلەکەی ئیسرائیل تەرمى ژنێکی کەرتی غەززەی گەڕاندەوەتەوە، ئەو سوێندیشی خوارد کە بزووتنەوەکە "باجی پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە دەدات" لە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕکردن.
ئەمڕۆ هەینى بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکی ڤیدیۆیی کە لەلایەن دەسەڵاتی پەخشی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت "حەماس تەرمی ژنێکی لە کەرتی غەززە گەڕاندەوە نەک تەرمی شێری بیباسی دیلەکەی ئیسرائیل".
ئەو وتیشى: ئیسرائیل وا لە حەماس دەکات باجی ڕادەستنەکردنی تەرمی شێری بیباسی دیل وەک ڕێککەوتن لەسەر کراوە بدات. بە ئیرادە کاردەکەین بۆ ئەوەی شێری لەگەڵ هەموو دیلەکانمان و زیندوو و مردووەکانمان بهێنینەوە ماڵەوە.
بەرەبەیانی هەینی، سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەکێک لەو تەرمیانەی ڕۆژی پێنجشەممە لە لایەنە فەلەستینییەوە وەریگرتووە، هی ژنە زیندانییەکی ئیسرائیلی نەبووە.
سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "لەکاتی پزیشکی دادوەریدا دەرکەوتووە یەکێک لەو تەرمانەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕادەستی شێری بیباس کراوە، هی هیچ دەستبەسەرکراوێکی دیکەش نییە".
ڕۆژی پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، حەماس تەرمی چوار بارمتەی ئیسرائیلی ڕادەستی خاچی سوور کرد. بە گوێرەی پێگەی سی ئێن ئێن، حەماس تەرمی شیری بیباس، تەمەن 32 ساڵ لەگەڵ هەردوو منداڵەکەی ئەرییلی 4 ساڵان و کیفیری 9 مانگە، ڕادەست کردەوە.
دەگوترێت تەرمی چوارەم هی عۆدید لیفشیتزە، کە کاتی دەستگیرکرانی تەمەنی 83 ساڵ بوو و لەگەڵ ژنەکەیدا یوشیفید لیفشیتز، وەک شیری و منداڵەکانی، لە کیبۆتسی نیر عۆز، لە باشووری ئیسرائیل، لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 بەدیل گیران.
چەکدارانی حەماس، چوار دارەبازەی ڕەشیان لە سەر سەکۆیەکی دارین لە شاری خان یوونس دانابوو، پێش ئەوەی ڕادەستی بەرپرسانی خاچی سووریان بکەن.
دەسەڵلاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند "تەرمەکان، پێشتر ڕادەستی خاچی سوور کراون پاشان دراونەتە سوپای ئیسرائیل لە غەززە."
دواتر، تەرمەکان لە پەیمانگای ئەبوکەبیری پزیشکیی داد، لە تەلئەڤیف پشکنینی تایبەتیان بۆ دەکرێت.

