نەتەنیاهۆ: 63 بارمتە لاى حـ.ـەماس ماوەو دەبێت بیانگەڕێنینەوە

2 مانگ لەمەوپێش
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕایدەگەیەنێت، هێشتا 63 بارمتەى ئیسرائیلى لە دەستی بزوتنەوەى حەماسدا ماون، ئێمە پابەندین بە بەردەوامبوون لە کارکردن بۆ وەرگرتنەوەی سەرجەم دەستگیرکراوەکان.
ئێوارەى ئەمرۆ شەممە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلن لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: تا ئێستا 192 ڕفێنراومان دۆزیوەتەوە کە 147 کەسیان لە ژیاندان و 45 کەسیش کوژراون، هێشتا 63 ڕفێنراو لە دەستی حەماسدا ماون.
ئەو وتیشى: حکومەتەکەمان پابەندە بە بەردەوامبوون لە کارەکانی بۆ گەڕانەوەی سەرجەم ڕفێنراوانی زیندوو بۆ خێزانەکانیان و مردووەکان بە کەرامەتەوە بنێژرێن.
هاوکات دەسەڵاتی بنەماڵەی زیندانیانی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ناتانیاهۆ و داوای هاوکاری لە ترەمپ دەکات بنەماڵەی ئەو زیندانیانەی ئیسرائیلی کە لە دەسەڵاتی غەززە دەستبەسەرکراون دەڵێن ٦٣ دەستبەسەرکراو کە هێشتا لە دۆزەخی غەززەدان بۆ ڕۆژی ٥٠٥.
ئەوان دەشڵێن: نەتەنیاهۆ ڕێگری لە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕکردن دەکات بۆ دڵخۆشکردنی هاوبەشەکانی هاوپەیمانی لەسەر حیسابی دەستگیرکراوەکان، چۆن دەکرێت ترامپ و ویتکۆف نوێنەرەکەی لە نەتانیاهۆ زیاتر پابەندبن بە گەڕانەوەی دەستگیرکراوەکان؟
هەروەها ئەوەش دەخەنەڕوو هەموو ئەو هەوڵانە دەبیستین و دەبینین بۆ ئاستەنگکردن لە قۆناغی دووەمی گرێبەستی ئاڵوگۆڕکردن و ئازادکردنی ئەوانەی لە دیلدا ماونەتەوە.
ئەمڕۆ لە خولی حەوتەمی ئاڵوگۆڕی بارمتە و زیندانیانی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حەماس سەرەتا دوو کەسیان ئازاد کرد، پاشان سێ کەسی دیکە و دواجار دوای کاتژمێرێک، دواهەمین کەسیان لە شەش بارمتە ئیسرائیلییە بەڵێندراوەکان لە بەرامبەر نزیکەی 600 زیندانی فەلەستینی ئازاد کرد.
ئەمەش دوای ئەوەی ئیسڕائیل ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە چەند کاتژمێرێک لەوەوبەر تەرمی شیری بیباسی وەرگرتووەتەوە.
شەش بارمتەکە دوایین بارمتەی زیندوون لە کۆی ئەو 33 بارمتەیەی کە بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکەدا ئازاد بکرێن کە لە 19 ی مانگی یەکەوە دەستیپێکردووە. نزیکەی 60 بارمتەی دیکە لە غەززە ماونەتەوە کە باوەڕوایە لە نیوە کەمترییان زیندوو بن.
