کەشناسى: سبەینێش تەم و ساردو سەرما دەبێت

دوێنێ



بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەزرە زانى ڕایدەگەیەنێت سبەینێش کەش و هەوا سارد دەبێت و تەم ڕودەدات لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان وەهەروەها  شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا.

لەڕاگەیەندراوێکیدا، بەڕێوەبەرایەتی گتشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات کە ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور  دەبێت, لەگەل ئەگەری  دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان.
   
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دوو شەممە   24- 02 -  2025  

کەش/ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور  دەبێت, لەگەل ئەگەری  دابارینی برێکی کەم لە بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری رۆژهەڵات و دەفەری باڵەکایەتی پاشان لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت  لەگەل دروست بوونى شەختە لەزۆربەی ناوچەکاندا  .

پلەکانی گەرما /  کەمێک نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت  .
خێراى با /   لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت  (10- 20) کم/ک 

مەوداى بینین / لەنێوان  (8   – 10)کم دەبێت .

سبەى سێ شەممە  25- 02 -  2025  

کەش/  ساماڵ و پەڵە هەور  و سارد دەبێت , لەگەڵ دروست بوونى تەم لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان وەهەروەها  شەختە لە کاتەکانى بەیانیدا .   
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژئاوا دەبێت.

خێراى با /  لەسەرخۆ (5-10) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (4   – 6) کم دەبێت  پاشان زیاد دەبێ بۆ (7-9) کم.
پلەکانی گەرما / نزمترین بە (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە ,بەرزترین بە  نزیکەى (2) پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 7 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 4پلەى سیلیزى
دهۆک     :  4 پلەى سیلیزى
کەرکوک  :7 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  4  پلەى سیلیزى
سۆران :1 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران :-7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە:3 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  10پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى 24- 02 -  2025

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار