٧٤٤ تۆمه‌تبار فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیەو هێشتا دەستگیر نەکراون

22 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەشى هەرێم ڕایدەگەیەنێت (٧٤٤) تۆمه‌تبار هەیە کە پێویستە ده‌سگیربكرێن له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم.
ئه‌مڕۆ دووشەممە بەسەرپەرشتى طارق احمد ابراهیم ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، له باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هه‌رێم کۆبوونەوەیەکیان ئه‌نجام دا بۆ ئه‌وه‌ی تاووتوێی ئاماری ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و ده‌ستگیر نه‌كراون.
ژووری ئۆپه‌ڕاسیۆنی باڵای هاوبه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانی ڕێزدار سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2021) ده‌مه‌زرا به هاوبه‌شی له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ده‌زگای ئاسایش هه‌موو ده‌زگاكانی ئه‌منی په‌یوه‌ندیدار .
بەپێى وتەى طارق احمد ابراهیم ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، لە سەرەتادا ژماره‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه وه ده‌ستگیر نه‌كرابوون تاكو كاتی دامه‌زراندنی ئه‌م ژووره (5920) تۆمه‌تبار بوون كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان هه‌بووه و دەستگیر نەکرابوون.
بەڵام ئەمرۆ له‌م ژماره‌یه ته‌نیا (٧٤٤) تۆمه‌تبار ماوه ده‌سگیربكرێن له پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم کە زۆرینەیان لە دەرەوەی عیراق و هەرێمی کوردستانن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەش، داوا لە هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ هه‌ر زانیاریه‌ك هەیە ده‌رباره‌ی هه‌ر تۆمه‌تباریك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیریان بكه‌ن وتیشى: هه‌موو كات ده‌رگامان كراوه‌یه.

