ئاسایش: شەوى ڕابردوو هیچ كەس دەستگیرنەكراوە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، رەتیدەکاتەوە ئەوان هیچ کەسێکیان دەستگیرکردبێت لە گرژى و ئاڵۆزیەکانى شەوى ڕابردوو لاى چادرى مامۆستایانى ناڕازایی.

لەوبارەیەوە رونکردنەوەیەکیان بڵاوکردوەتەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: شەوی ڕابردوو ٢٠٢٥/٢/٢٤ لە نزیک شارۆچکەی عەربەت، بەهۆکاری ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی ژمارەیەک بارهەڵگر لەلایەن مامۆستایان و هاوڵاتیان، سەرئەنجام بووە هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا چەند شۆفێرێک و هاوڵاتییەک بریندار بوون.
 دەزگای ئاسایشی هەرێم وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و ڕێگریکردن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەموو لایەک گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ڕێکاری یاسایی گرتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.
 جەختیشدەكاتەوە لەوەی، له ئێستادا هیچ كەس دەستگیرنەكراوه و هاوڵاتییە بریندارەكان نەخوشخانەیان جهێشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار