ئەحمەد شەرع: ڕێگە بەدابەشبوونى سووریا نادەین 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرۆکى کاتى سوریا، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە ڕێگە بەوەنادەن خاکى سوریا دابەشببێت و  جەخت لەسەر یەکڕیزی وڵاتەکەى دەکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25-02-2025، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەی سووریا لەمیانی کردنەوەى کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانیی سووریا، وتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە ڕووخاندنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئاوەدانکردنەوەی وڵات، هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و چەندان بابەتی دیکەی کرد.  

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا لە وتارەکەیدا وتى: پێویستە هەست بە ئازار و نەهامەتییەکانی سووریاییەکان بکرێت و پێویستە هۆکارەکانی هەستانەوەی سووریا رەچاو بکرێن.
سەرۆکی کاتیی سووریا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە ئەوان، ژێردەستەیی قبووڵ ناکەن و "سووریاییەکان خۆیان وڵاتەکەیان رزگار کرد". دەشڵێ "پێویستە رێز لە هەموو ئەو قوربانییانە بگیرێت کە گەلی سووریا داویەتی.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شەرع باسی لە یەکپارچەیی ئەو وڵاتە کرد و دووپاتی کردەوە "سووریا دابەشبوون قبووڵ ناکات و یەکگرتووە." وەکوو خۆی وتی: "پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت و ئەمە ئەرکە."

سەرۆکى کاتى سوریا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی سوریا وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو کە وڵاتەکەی لە ونبوون ڕزگار کرد، بەڵام هێشتا لە ئاستە جیاجیاکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە قۆناغی ئێستا نوێنەرایەتی سەرەتایەکی نوێ دەکات لە مێژووی سوریادا.


کۆنفرانسى نیشتیمانیی سووریا، ئەمرۆ  سێ شەممە یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات.  بڕیارە کۆنفرانسەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت، بەڵام دەکرێت درێژبکرێتەوە ئەگەر پێویست بکات.
بەرپرسانى کورد و ئەندامانی بەڕێوبەرایەتی خۆسەری و هەسەدەش ڕایدەگەیەنن بانگهێشت نەکراون بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا.
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک فەرهاد شامی و ئیلهام ئەحمەد بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسى ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاندوە کە هیچ کام لە ئەندامەکانییان بانگهێشت نەکراون بۆ کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار