مستەفا کازمی بە چالاکی سیاسیەوە دەگەڕێتەوە بەغدا

یەک مانگ لەمەوپێش



مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق دوای کۆتایی هاتنی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، گەڕایەوە بۆ بەغدای پایتەخت.
مستەفا كازمی لەدوای ناڕەزایەتیی تشرینی 2019ی عێراق و لاچوونی عادل عەبدولمەهدی، پۆستی سەرۆك وەزیرانی (ئایاری 2020 بۆ ئۆكتۆبەری 2022) وەرگرت، شیعەكان بۆ ئەو قۆناغە هەستیارەو بە نابەدڵی پۆستەكەیان پێدا، تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت.

لە وێنەیەکدا کە لەلایەن دەزگاکانی ڕاگەیاندنی جۆراوجۆرەوە بڵاوکراوەتەوە، کازمی لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی سەوز (ناوچەی سەرۆکایەتی) لە ناوەڕاستی بەغدا تەوقە لەگەڵ دوو ئەفسەری پۆلیس دەکات.
گەڕانەوەی کازمی لە کاتێکدایە کە باس لە ئەگەری گەڕانەوەی چالاکییە سیاسییەکەی دەکرێت وەک ئامادەکارییەک بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا بەڕێوەبچێت، هەرچەندە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لایەنە شیعەکان و فراکسیۆنە شیعەکان هەڵمەتی سیاسییان دژی حکومەتەکەی دەستپێکردووە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە مستەفا کازمی خەریکە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی پارت و  گروپە سیاسییەکان ئەنجام دەدات، هەروەها دیدارێکی ئەگەری لەگەڵ محەمەد سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتڕاست کردەوە، ئەمە جگە لە "کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان" کە مستەفا کازمی دواتر لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کە زاڵن بەسەر حکومەتدا ئەنجامی دەدات.
هێزە سیاسییەکانی ناو هێزەکانی چوارچێوە، بەتایبەت ئەوانەی باڵی چەکداریان هەیە، پێشتر لە ماوەی خولەکەیدا یان دوای وازهێنانی لە پۆستەکەیدا فشارێکی زۆریان خستە سەر مستەفا کازمی بە دادگاییکردنی بەشێک لە یاریدەدەرەکانی بە تۆمەتی گەندەڵی و پێشێلکاری دارایی.

سەرچاوەکان ئەوە بەدوور ناگرن کە گەڕانەوەی مستەفا کازمی "لەلایەن سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە پێشوازی لێبکرێت" کە هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەن سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕەنگە دژی عێراق بیگرێتەبەر، لەنێویاندا قسەکردن لەسەر ئەگەری سزاکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار