سەعدی پیرە:  نابێت حکومەتی سێبەر هەبێت و ئێمە گەرەنتیمان دەوێت

4 هەفتە لەمەوپێش



وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت وتوومانە نابێت لەکابینەى داهاتوودا حکومەتی سێبەر هەبێت و ئێمە گەرەنتیمان دەوێت.
سەبارەت بە دواین گۆرانکارى و دانوستانەکانى پێکهێنانى کابینەى نوێ، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەڵێت لەو کۆبوونەوەیەدا کۆتایی بە زۆربەی بڕگەکانی رەشنووسی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت هێنراوە. هەروەها وتیشى: هیچ نەماوە لە کۆبوونەوەکانماندا باسمان نەکردبێت.
 
لەبارەی چۆنیەتیی پێکهێنانی حکومەت، سەعدی پیرە دەڵێت: سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی بەیەکەوە رادەسپێردرێن، "راسپاردنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی نایاسایی نییە." هەروەها دەڵێت، "سەرۆکی حکومەت یان جێگری سەرۆکی حکومەت دەست لەکار بکێشێتەوە، حکومەت بە هەڵوەشاوە دادەندرێت."

قوباد تاڵەبانی، سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی لە کۆڕبەندی هەولێر ئەوەى خستەڕوو، لەگەڵ پارتی باسی پۆستیان نەکردووە. وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت: پارتی بە ئەوانی نەگوتووە پۆستەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ هێڵی سوورن.

هاوکان سەعدی پیرە وتیشى: لە رابردوودا سەرۆکی حکومەت راوێژکار داناوە بۆ راپەڕاندنی کاروباری وەزارەتەکان و بەبێ گەڕانەوە بۆ وەزیر,
ئەو ئاجەختى کردەوە ئەگەر پارتی پۆستەکانی خۆی لە حکومەتی داهاتوو دیاریکردبێت، ئێمە بۆ دانوستاندن بکەین، وتیشى  نابێت پارتی قەییوم لە پۆستی بەتاڵی یەکێتی دابنێت.

لەکۆتایی قسەکانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت وتوومانە نابێت حکومەتی سێبەر هەبێت،  سەرۆکی پەرلەمان کراوەتە دیلی دەستی جێگر و سکرتێری پەرلەمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار