زوبەیر ئایدار: دیدارەکان بە مۆڵەتی ئەردۆغان بەرەو پێشچووە

2 ڕۆژ لەمەوپێش
زوبەیر ئایدار ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکە ڕایگەیاند؛ پێش بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، بەرپرسانی دەوڵەت بە ئاگاداری و مۆڵەتی ئەردۆغان سەردانی ئیمرالییان کردووە و ڕایانگەیاند کە پێویستە لەسەر ئەو پرسانەی کە دەوڵەت لەسەری ڕێککەوتووە هەنگاو بنرێت.
ئایدار لەچاوپێکەوتنێکیدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئێمە باس لە پرۆسەیەک دەکەین کە ئەو کردارانەی کە لەمەودوا ئەنجام بدرێن، تەنانەت ئەگەر بە نووسراو و بەڵگەش نەبێت، لە زۆر بواردا بە دەستپێشخەری و ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنی یەکتر و چاوەڕوانی لە یەکتر دیاری دەکرێن.
ئەو وتیشى: بە ئەزموونی ٣٢ساڵەی خۆم دەتوانم بڵێم؛ ڕێبەر ئاپۆ قەد بە ئارەزووی خۆی یان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی لەم جۆرە پرۆسانەدا بانگەوازییەکی لەو جۆرە نادات. لە ڕاستیدا دیارە دەرفەت ڕەخساوە، بۆیە بانگەوازییەکی لەو جۆرە دەکات.
ئایدار ڕایگەیاند کە ئاگادارن کە کۆمیسیۆنێکی یاسایی پێکهێنراوە، ئەم کۆمیسیۆنە کار لەسەر پرسە یاسایی-دەستوورییەکان دەکات، وتی: هەژماریان چوار کەسە، ئێمە بە تەواوی نازانین؛ بەڵام هەندێک بەرپرس بە نوێنەرایەتی حکومەتەوە ماوەیەکە سەردانی ئیمرالی دەکەن. ئەمە مەسەلەیەک نییە کە دەوڵەت باخچەلی شەوێک لەسەری خەوتبێت و یەکسەر هەستێت و سڵاو لە دەم پارتی بکات. ئەمە شتێکە کە پێشوەختە پلانی بۆ دانراوە و ئامادە کراوە.
ئەو جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە ئەو شاندەی کە چوو بۆ ئیمرالی لەگەڵ باغچەلی کۆبووەوە و ئەو پرسانەی باسیان لێکرا لەگەڵ ئەویشدا باسی لەسەر کرا. ئەو پرسانەی کە گەل ئاگاداری بوون دواتر ڕوویاندا. بەم قسە و لێدوانانە چووە قۆناغێکی نوێیەوە. "بانگەوازییەکەی ریبەر ئاپۆ نیشانەی قۆناغێکی نوێیە.
زوبەیر ئایدار ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەردۆغان ئاگاداری هەموو شتێکە و وتی: "ئەو شاندەی کە سەردانی ئیمرالی کردووە بە مۆڵەتی ئەوەو ڕۆیشتوون. ئەو گفتوگۆیانەی لەوێدا ڕوویانداوە، ئەو کارانەی کە کراوە، هەمووی لە شێوەی ڕاپۆرتێکدا دراوە بە ئەردۆغان و لەهەموو شت ئاگادارە. ئێمە لە گەڵ سیاسەتەکانی حکومەت ئاشناین. بە بێ ئاگاداری ئەردۆغان، مەحاڵە بەرپرسانی حکومەت بۆ پرسێکی وا جددی بتوانن بچنە ئیمرالی. ئەردۆغان زانیاری هەبووە و مۆڵەتی داوە.
زوبەیر ئایدار، ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بنەمای بانگەوازییەکە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە و وتی: ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی حکومەتدایە. ڕێبەر ئاپۆ، لایەنی کوردی، بە تەواوی بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ کردووە.
ئەو بەڕوونی باسی لەوە کرد کە چۆن ئەو کێشانە چارەسەر دەکات کە حکومەت بە قووڵی لێیان ناڕازییە. ئێستا دەبێت حکومەت هەنگاو هەڵبگرێت. بەڵێ بانگەوازی لە ڕێکخستنیش کراوە.
ناوبراو باس لەوەدەکات ئاپۆ لەپەیامەکەیدا بە ڕێکخستن دەڵێت: 'ئەگەر زەمینەی سیاسی یاسایی و دیموکراتیک دروست بوو، ئێوەش ئەو هەنگاوە جێبەجێ بکەن، کۆنگرە ببەستن و بڕیار بدەن و چەک دانێن. 'یانێ باس لە سەر دروستکردنی چوارچێوەیەکی یاسایی و سیاسەتی دیموکراتیک هەیە، موخاتەبی ئەمەش حکومەتە. ئێمەش لەوەی پێشتر چی ڕوویداوە هەموو ئاگادارین. ئێستا لێرەدا لە قۆناغی یەکەم، موخاتەب حکومەت و دەوڵەتە. پێویستە لە ماوەیەکی کورتدا هەنگاو بنرێت. ئەگەر پرسەکە درێژە پێ بدەن، ئەوا پرسەکە هەر لەوێدا دەوستێت."

