سودانی: لە دەروازە سنوورییەکان تەکنەلۆژیای سەردەم بەکاربهێنن

21 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دەستەی دەروازە سنوورییەکان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە نووسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، لیوا عومەر عەدنان وائیلی کردوە.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی واقیعی دەروازە سنوورییەکان و ڕێگاکانی پەرەپێدان و ئاوەدانکردنەوەیان و چالاککردنی حوکمڕانی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم ڕێکارەکانیاندا کرا، هەروەها پێداچوونەوە بەو هەنگاوانەی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە هەموو شێوەکانییەوە گیراونەتەبەر پێداچوونەوەی بۆ کرا.

سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە زۆرتركردنی داهات جگە نەوت زۆر گرنگە لە پاڵپشتیکردنی گەنجینەی دەوڵەت، و ئەمەش پێویستی بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چاودێریکردنی گواستنەوەی دارایی، پەرەپێدانی پلانی زانستی.

هەروەها دەڵێت سودانی جەختی لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای سەردەم و سیستەمی ئەلیکترۆنی  و حوکمڕانی بۆ ئاسانکاری هاتنە ناوەوەی کاڵاکان بۆ ناو وڵات لە ڕێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە کردووەتەوە. 

سەرۆکی دەستەكە بەڵێنیدا کە دۆسێی دەروازە سنوورییەکان یەکێک دەبێت لە گرنگترین دۆسێیە سەرکەوتووەکان لە بەرنامەی حکومەتدا، چونکە دەسەڵات بەپێی پلانی لێکۆڵینەوەی باش و بە چەند ئاراستەیەک کاردەکات، گرنگترینیان بریتین لە زۆرترین داهات، پەرەپێدان و بنیاتنانەوەی دەروازەکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار