عێراق هەڵوێستێکى توند بەرانبەر ئەحمەد شەرع دەگرێتەبەر

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

ــ عێراق هەر جۆرە ئامادەبوونێك یان پەیوەندیكردنێك لەگەڵ ئەو كەسانە ڕەتدەكاتەوە، كە دەستیان لە تاوانەكانی دژی عێراقییەكان هەبووە

ــ ئەحمەد شەرع بەشێك بووە لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعـ.ـش، دەستەكانی بە خوێنی عێراقییەكان سوورە.

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بانگهێشتی ئەحمەد شەرع (محەمەد جولانی) سەرۆكی دەستەی تەحریر شامی بۆ بەغدا كرد، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت، عێراقییەكان بە توندی وتەی تائیفی ڕەتدەكەنەوە، هەروەها جولانی دەستی لە كوشتنی عێراقییەكاندا هەیە، بۆیە هەر مامەڵەكردنێكیش لەگەڵ تیرۆریستان ڕەتدەكەینەوە.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە سەردانی محەمەد جولانی سەرۆكی دەستەی تەحریر شامی بۆ بەغدا و بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی، بۆ میدیا ناوخۆییەكان ڕایگەیاند، عێراق هەمیشە ڕێز لە ئیرادەی گەلی سووریا دەگرێت، سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا لەسەر بنەمای داواكاری تایبەتی خۆی دواخرابوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق هەر جۆرە ئامادەبوونێك یان پەیوەندیكردنێك لەگەڵ ئەو كەسانە ڕەتدەكاتەوە، كە دەستیان لە تاوانەكانی دژی عێراقییەكان هەبووە، محەمەد جولانی بەشێك بووە لە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دەستەكانی بە خوێنی عێراقییەكان سوورە.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو، بانگهێشتی سەرجەم سەرۆكی وڵاتانی عەرەبی بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە مانگی ئایار لە بەغدا دەكەین، لەنێویشیاندا بانگی جۆلانی دەكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار