سیناتۆرێک: تەیف سامی مووچەی کوردانی عێراق نادات، ترەمپ ئەمە چارەسەر دەکات

19 كاتژمێر لەمەوپێش



سیناتۆرێکی ئەمریکی: تەیف سامی مووچەی کوردانی عێراق نادات، ترەمپ ئەمە چارەسەر دەکات

سیناتۆرێکی کۆماریی ئەمریکا دەڵێ تەیف سامی کوردانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا ئەمە چارەسەر دەکات.
 
جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، داوا دەکات "گەنجینەی ئەمریکا چیدیکە سزادانی بانکی رافیدەین دوانەخات" کە بە گوتەی ئەو، "ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عێراقییەکان سپی دەکاتەوە."
 
کۆنگرێسمانە ئەمریکییەکە ناوی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقیشی هێناوە و دەڵێ "تەیف سامی کوردانی عێراق برسی دەکات و مووچەکانیان نادات. ئەمە دەبێت کۆتایی پێبێت، ترەمپ ئەمە چارەسەر دەکات."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ 11ـی ئاداری 2025ـە و هێشتا عێراق مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار